شێخ حسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ڕێگەی چوون بۆ ئەوروپا و لە وڵاتی کۆسڤۆ شەڕ لە نێوان چەند گەنجێکی کورد و عەرەبدا ڕوویداوە و لە ئەنجامی شەڕەکەدا دوو کۆچبەر کوژراون و چەند کۆچبەرێکی دیکەش بریندارن.

وتیشی، یەکێک لە کوژراوەکان گەنجێکی تەمەن ٣١ ساڵی خەڵکی ھەولێرە و ھەوڵی تەواو بۆ گێڕانەوەی تەرمەکەی دەدەن.