
ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە منداڵێکی ٨ ساڵان لە کەرکووک لەلایەن چەند چەکدارێکەوە ڕفێندراو و بۆ ڕزگاردکردنی داوای ٢٠٠ ملیۆن دینار لە کەسوکارەکەی کرا.
منداڵەکە کوڕی ئەفسەرێکی ئەمنییە لە شاری کەرکووک شەوی ڕابردوو بە مردووی دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان منداڵەکە ناوی "ئەیوب ئەحمەد ساڵح"ە و خانەوادەکەی خەڵکی پارێزگای تکریتن و ئێستا لە کەرکووک گەڕەکی حەی خەزارییە نیشتەجێن.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە کەرکووک ڕایگەیاند، منداڵەکە لەلایەن خاڵی ڕفێندراوە، دوای ئەوەی ئەو بڕە پارەیەی داوای کردووە پێیان نەداوە منداڵەکەی کوشتووە و تەرمەکەی لە شوێنێک فڕێداوە.
میدیاکانی باکووری کوردستان بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ تیمێکی پۆلیسی تورکیا ھێرشیانکردە سەر بارەگای ھەدەپە و دوو بەرپرسی ھەدەپە و بەرپرسێکی پارتی ھەرێمە دیموکراتەکان - دەبەپە دەستگیرکران.
ھەفتەی ڕابردوو سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ١٠ دۆسێی بۆ ھەڵگرتنی پارێزبەندی لە ھەشت پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرد و دواتریش دۆسێکان رەوانەی لیژنەی ھاوبەشی دەستور و دادی پەرلەمان کران تاکو کاریان لەسەر بکرێت.
یەکێک لەو پەرلەمانتارانەشی دۆسێیەکی لەسەر کراوەتەوە، میتحات سانجار ھاوسەرۆکی ھەدەپەیە.
لە ئێستادا دەیان دۆسێ بۆ ھەڵگرتنی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارانی ھەدەپە لە پەرلەمانە و دواین پەرلەمانتاری ئەو حزبەش پارێزبەندی لێوەرگیرابێتەوە سەمرا گویزەل بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی پاراستنی گەل ھەپەگە ئامارێکی سەبارەت لە لەشکرکێشییەکانی تورکیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ سوپای تورکیا لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ١٣ سەربازی تورکیا کوژراون و دوو سەربازی تریش برینداربوون.
لە بەشێکی تری ئامارەکەدا ھاتووە، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا ١٤١ سەربازی تورکیا لە زاپ و مەتین و ئاڤاشین کوژراون و ٢٣ سەربازیش برینداربوون، سێ فڕۆکەی چاودێری خراونەتە خوارەوە.
ھاوکات وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە، لە ئۆپراسیۆنی چڕنووک - قوفڵ دوو ئەفسەری تورکیا کوژراون، ئۆپراسیۆنەکەش بە ھاوکاری ھێزی ئاسمانی تورکیا بەردەوامە.
سەرۆکایەتی زانکۆی دھۆک لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بەو بەشە ناوخۆییەی کە گوایە، نھۆمی یەکەم و دووەمی کافێیە و قوماری تێدادەکرێت ڕایگەیاند، نھۆمەکانی ئەو بەشە ناوخۆییەی باسکراوە ھەرچی بێت پەیوەندی بە شوێنی نیشتەجێبونی خوێندکارانەوە نییە، ئەو داواکارییەی لەو بارەیەوە لەلایەن پەرلەمانتارێکەوە بڵاوکراوەتەوە، بێ بنەمایە و ھێچ ڕاستیەکی نییە، ئەو بەشە ناوخۆییە لە بینایەکی مۆدێرنایە و شوێنەکەشی زۆر گونجاوە بۆ خوێندکاران و ھیچ جارێک خوێندکاران گلەییان نەکردووە.
لە بەشێکی تری ڕوونکردنەوەکەدا ھاتووە، زانکۆی دھۆک دوو نھۆمی سەرەوەی ئەو بینایەی بۆ شوێنی نیشتەجێبونی خوێندکاران کڕیوە، کە ٩٩ خوێندکاری تێدایە و دەرگای ئەو خوێندکارانە جیایە لە دەرگای نھۆمی یەکەم و دووەم، ئەو شوێنانە مۆڵەتدراون نە مەیخانەن و نە قومارخانەن، ھەرشتێکیش بێت ھیچ پەیوەندی بە شوێنی مانەوەی خوێندکارانەوە نییە.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر"ھەڵز ئەحمەد" پەرلەمانتاری کوردستان لە یاداشتێکدا ڕایگەیاندبوو، ئەو باڵەخانەیە کە تایبەت بە بەشە ناوخۆیی خوێندکاران، قوماری تێدا دەکرێت.
کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران "کۆمەڵە" لە ڕاگەیەنراوێکدا ئیدانەی لەشکرکێشییەکەی تورکیا دەکات و دەڵێت، بەرگریکردن لە خەڵکی کوردستان لە بەرانبەر دەستدرێژییەکانی تورکیا و دژایەتی لەگەڵ داگیرکردنی ڕۆژئاڤا و ھەرێمی کوردوستان، ئەرکێکی ئینسانییە.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، بەرگریکردن لە خەباتی خەڵکی کوردستان، بەرگرییە لە ئازادی و کەرامەتی مرۆڤ و دژایەتییە لەگەڵ سەرکوت و دەستدرێژی و داگیرکاری چەکدارانە، خەڵکی کوردستان و ھێزە چەپ و پێشکەوتنخوازەکان لە ئاستی ناوچە و جیھاندا، دەتوانن دەسدرێژییە سەربازییەکانی سوپای تورکیا بوەستێنن.
بەھمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم ئێوارەیە ٢٥ دیناری تر نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین و گاز و نەوت لە سلێمانی دادەبەزن.
وتەبێژی بەزینخانەکانی سلێمانی ھۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەنزین و وتی، لە ئێستا خواست لەسەر بەنزین کەبوەتەوە و ٣٠٪ بۆ ٤٠٪ فرۆشی بەنزین لە بەنزینخانەکاندا دابەزیووە و ھەروەھا دابەشکردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناریش کاریگەری ھەیە.
ئاشکراشیکرد، سلێمانی رۆژانە پێویستی بە نزیکەی ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار لیتر بەنزین ھەیە، بەڵام لە ئێستادا نزیکەی ملیۆنێک لیتر بەنزینی پێویستە بەھۆی دابەزینی خواست لەسەری.
دادگای تاوانی دووی ھەولێر ڕۆژی ١٦ی ئایاری داھاتووی دیارکرد بۆ دادگایکردنی دەستگیرکراوانی شیلادزێ کە پێکھاتوون لە"یوسف شەریف و مەحمود ناجی سدیق و کۆڤان تارق و ئەمجەد یوسف و نێچیرڤان بەدیع".
ئەوەش لە کاتێکدایە ژمارەیەک لە چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی شیلادزێ بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لە ٢٧-١-٢٠١٩ دەستگیرکران، تا ئێستا بەشێکیان بە بێ دادگایکردن لە زیندان ماونەتەوە.
بەشی ڕاگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی ھەڵەبجە، لە پیشانگەیەکدا پانۆرامای ڕۆژنامەگەری کوردی لە کوردستانەوە بۆ کوردستانی نوێ نمایشکرد.
ھاوکات خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆش پیشانگەیەکی ڕۆژنامە و گۆڤارە کۆنە کوردییەکانیان نمایشکرد، ھەروەھا سیمینارێکیش سەبارەت بە یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان پێشکەشکرا.
عەباس فەتاح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی لە بەرنامەی تا یەکی کوردسات نیوزدا رایگەیاند، فرۆشتنی غازی ھەرێمی کوردستان کارێکی ئاسان نییە و پێویستە لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆی لەسەر بکرێت و ئەو ھەڵەیانەی لە فرۆشتنی نەوت کرا نابێت لە فرۆشتنی غاز دووبارە بکرێتەوە و باری ھاوڵاتیان و مووچە خۆرانی ھەرێمی کوردستان قورستر بکرێت.
وتیشی، پێش فرۆشتنی غاز پێویستە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان رێکبخرێتەوە، چونکە ئەم کارە بە سەردانی کەسێک بۆ وڵاتان ناکرێت و تا رەزامەندی لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی لەسەر نەبێت ناتوانرێت غازی کوردستان ھەناردە بکرێت، چونکە بە تەنھا لایەنێک ناتوانێت بڕیاری لەسەر بدات.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، کێشە و کەموکوڕی و ناشەفافی زۆر ھەیە لە گرێبەستییە نەوتییەکاندا و نابێت لە گرێبەستی غازدا دوو بارە بکرێنەوە و دەبێت گرێبەستەکان شەفاف بن و داھاتەکەی بۆ ھاوڵاتیان بێت.
لە بارەی داھاتی ھەرێمی کوردستانیشەوە دەڵێت، "من پێم وایە ئەگەر داھاتی نەوت و ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بە شەفافی کۆبکرێتەوە کێشەی مووچە و خزمەتگوزرای لە ھەرێمی کوردستان کۆتایی پێدێت".
ئەو کارمەندە قسەی بۆ کوردسات نیوز کرد نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، ڕایگەیاند سەعات ٢:٥٠ خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی ژنەکەیان ھێناوەتە نەخۆشخانەی رۆژئاوای شاری ھەولێر و بەپێی زانیارییەکان "سەری بڕدرابوو."
بە وتەی ئەو کارمەندی نەخۆشخانەی رۆژئاوای شاری ھەولێر، ئافرەتەکە تەمەنی لە ٣٥ ساڵ زیاترە و دایکی چوار منداڵە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر پشتڕاستیکردەوە، ژنەکە لەلایەن هاوسەرکەیەوە لەسەر کێشەی خێزانی بە چەقۆ کوژراوە.
ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی ئافرەتەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند ناوی " کوێستان پیرۆت خدر"ە، دەشڵێت تۆمەتبارەکە کە هاوسەری ژنەکەیە دەستگیرکراوە.
بە وتەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارەکە لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی ٤٠٦ دەستگیرکراوە.
بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی، ئەو کەسە ئەگەر تۆمەتەکانی بەسەردا ساغ ببێتەوە سزا دەدرێت بە "لەناو بردن (اعدام)" یاخود زیندانی هەتا هەتایی.
کەمال کڵیچدار ئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری-جەھەپە ڕایگەیاند، لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک لە تورکیا، بۆ ماوەی دوو مانگ کرێی کارەبای ماڵەکەی نەداوە، بۆیە حکومەتی تورکیا کارەبای ماڵەکەی بڕیوە.
لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لە تویتەرەکەی خۆی بڵاویکردووەتەوە، کەماڵ کڵیچدار ئۆغڵو دەڵێت "وزە مافێکی بنەڕەتی ھەر مرۆڤێکە. ویستم ببم بە دەنگی ئەوانەی کە توانای دابینکردنی کرێی کارەبایان نییە."
کڵیچدار ئۆغڵو لە مانگی دووی ئەمساڵ ڕایگەیاند چیدیکە پارەی کرێی کارەبا نادات و داوایکرد نرخی شتومەک لە تورکیا ، کە بەھۆی دابەزینی بەھای لیرە زۆر زیادیکردووە، بگەڕێتەوە ئاستی پێشووتری.
سەرۆکی جەھەپە دەڵێت، لەلایەن ھاوسەرەکەم ئاگادار کرام کە کارەبای ماڵەکەم لە ئەنقەرە بڕاوە و لەلایەن حکومەتی تورکیا کارەبای لەسەر کوژاندوونەتەوە.
بە وتەی سەرۆکی جەھەپە، لە ماوەی سێ ساڵدا کرێی کارەبا لە وڵاتی تورکیا بە ڕێژەی سەدا ٤٠٠ زیادیکردووە و تەنیا لە چوار مانگی ئەمساڵدا بە ڕێژەی سەدا ١٢٥ کرێی کارەبا بەرزبووەتەوە.
ڕەوەند ڕزگار عەلی بەڕێوەبەری بەشی یاسا لە بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی بە ماڵپەری ھاتووچۆی سلێمانی راگەیاند، ھیچ کۆمپانیایەک بۆی نیە گرێبەستی ئەلیکترۆنی لەدەرەوەی کۆمپانیاکانی خۆیان بکەن.
دەشڵێت "ئەو کۆمپانیانەی رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆیان ھەیە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی ئەلکترۆنی پێویستە لەناو بارەگاکانی خۆیان کاری رێکخستنی گرێبەستی ئەلکترۆنی بکەن، واتا نابێت لەدەرەوەی کۆمپانیا گرێبەستەکە ئەنجام بدرێت."
بەڕێوەبەری بەشی یاسا لە ھاتوچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاند ھەندێک لە کۆمپانیا و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل کارمەندی خۆیان دەنێرنە دەرەوە بۆ دەرکردنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ شۆفێران، دەڵێت ئەمە نایاساییە و ھەر لایەنێک ئەم کارە بکات ڕوبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
ئەو وتیشی " لەماوەی رابردوودا تێبینی ئەوە کراوە لەبەردەم بەڕێوبەرایەتیمان چەندین کەس وەک (شۆفێری تاکسی و ماتۆڕ و دوکاندار و دەست گێڕ) بینراون کە ھەریەکەیان کار بۆ کۆمپانیا یاخود پێشانگایەک دەکەن بەڵگەکان لەھاوڵاتیان وەردەگرن و لەڕێگەی ڤایبەر دەینێرن بۆکۆمپانیاکە یاخود خۆیان دەیبەن بەمەبەستی گرێبەستی ئەلکترۆنی بۆئۆتۆمبێلی ھاوڵاتیان کەئەمەش پێچەوانەی یاساو ڕێنماییەکانە تایبەت بە گرێبەستی ئەلکترۆنی."
بەڕێوەبەری ناوەندی گەردونناسی نێودەوڵەتی ئیماراتی، محەممەد شەوکەت بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی وت، ئەستەمە لە ڕۆژی ٣٠ نیسان مانگ ببینرێت، بۆیە پێشبینی دەکەن ١ی ئایار کۆتا ڕۆژی ڕەمەزان بێت و ٢ی ئایار وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکرێت.
وتیشی لەو وڵاتانەی کە ڕۆژی ٣ی نیسان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دیاریکراوە، بەھەمان شێوە پێشبینیدەکرێت ڕۆژی ٢ی ئایار یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.
پاکستان، ھیندستان، بەنگلادیش، ئەندەنوسیا، مالیزیا، عەممان، مەغریب و ئەردەن لەو وڵاتانەن کە ڕۆژی ٣ی نیسانیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد.
ئەگەر لەو وڵاتانە ٢ی ئایار وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری بکرێت، بەوپێیە ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لەو وڵاتانە ٢٩ ڕۆژ دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێم کۆبووەوە و ڕایگەیاند گفتوگۆیان کردووە بۆ باشترین ئیدارەدان و دابەشکردنی ئاو بۆ ھاوین و پایزی ئەمساڵ بە ئامانجی روبەروبونەوەی قورسترین دیاردە و بارودۆخی کەمئاوی و وشکەساڵی.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان و بەڕێوەبەری بەنداوەکانی دوکان، دەربەندیخان، حەمرین و دبس و بەڕێوەبەرانی سەرچاوەکانی ئاوی کەرکوک و دیالە و گەرمیان، بەشدار بوون.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی ئاڵۆزی کەمئاوی و ڕەچاوکردنی ئاوی کۆکراوەی بەنداوەکان کرا و " توانرا پلانێکی ھاوسەنگی گونجاو لە پێناو بەرژەوەندی ھەمولایەک، بۆ کارپێکردنی بەنداوەکان و پڕۆژەکان دابنرێت."
پێشتر وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق رایگەیاند، ئاوی کۆکراوە بەراورد بە ساڵی رابردوو بۆ نیوە کەمبۆتەوە، ھۆکارەکەشی بۆ وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاوی رووبارەکانە.
عون زیاب راوێژکاری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، کەمی باران بارین و گرتنەوەی ئاوی ئەو رووبارانەی لە وڵاتانی دراوسێوە دێنە خاکی عێراق، بوونەتە مایەی کەمبوونەوەی ئاوی کۆکراوە و ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاو بۆ نیوە دابەزیووە.
وتیشی، وشکەساڵی لە سێ ساڵی رابردوودا کاریگەری گەورەی ھەبووە لەسەر رەوشی مرۆیی لە عێراق و ھۆشدارییان داوە لە چۆنیەتی بەکارھێنانی ئاو لە وەرزی ھاوین و زستانی ئەمساڵ، ھەموو ھۆکارەکانیشیان لەبەرچاوگرتووەو بە پێی وەرزی کشتوکاڵی پلانیان داناوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ڕۆژنامەنوسان و میدیاکارانی کوردستان دەکات و دەڵێت " لەم بۆنەیەدا ئەوە وەبیر دێنینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە پاڵ خەباتی سیاسی و چەکداریدا ، باوەڕی بە ڕەخساندنی ھەلو زەمینە ھەبوە بۆ برەو پێدانی رۆژنامەگەری کوردی."
مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەشڵێت "دەرگای بڵاوکردنەوە و دەرچواندنی زیاتری ڕۆژنامەی ئازاد و ئەھلی کرایەوە و سنوورەکانی دەسەڵاتی (ی. ن. ک ) بوو بە پایتەختی ئەو ئازادییەی کە چەندین رۆژنامە و گۆڤار و کەناڵی بینراو بیستراو ئازاد و سەربەخۆ بەبێ ھیچ سانسۆرێک کاری خۆیان بکەن."
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:
لە یادی سەدو بیست و چوارساڵەی رۆژنامەگەریی کوردییدا کە ھاوکاتە لەگەڵ دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردیی "کوردستان" کە لە قاھیرە لەلایەن بنەماڵەی بەدرخانییەکانەوە بڵاوکرایەوە، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی خوشک و برایانی رۆژنامەنووس و میدیاکارانی کوردستان دەکەین.
لەم بۆنەیەدا ئەوە وەبیر دێنینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە پاڵ خەباتی سیاسی و چەکداریدا ، باوەڕی بە ڕەخساندنی ھەلو زەمینە ھەبوە بۆ برەو پێدانی رۆژنامەگەری کوردی، بۆیە لە پاش راپەڕین دەرگای بڵاوکردنەوە و دەرچواندنی زیاتری ڕۆژنامەی ئازاد و ئەھلی کرایەوە و سنوورەکانی دەسەڵاتی (ی. ن. ک ) بوو بە پایتەختی ئەو ئازادییەی کە چەندین رۆژنامە و گۆڤار و کەناڵی بینراو بیستراو ئازاد و سەربەخۆ بەبێ ھیچ سانسۆرێک کاری خۆیان بکەن.
زەمینەسازیی ھەموو ئەوانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێچکەیەی کە سەرۆک مام جەلال لەگشت وێستگەکاندا بەجۆرێک تەئکیدی لە ئازادی بۆ رۆژنامەنووسان دەکردەوە کە خۆی بە پارێزەریان دادەنا، ئەمەش رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە گەشەکردنی زیاتری ئەم کاروانەدا.
ھەر لەم یادەدا جارێکی تر پشتیوانی خۆمان بۆ رۆژنامەگەریی کوردیی راستبێژ و وردبین لە سەرچاوەی ھەواڵ و ھەقبێژ لە خستنەڕووی راستییەکاندا دووپات دەکەینەوە.
سڵاو بۆ ڕۆحی مقیداد مەدحەت بەدرخانی سەرقافڵە وگشت ئەو رۆژنامەنوسانەی لەم بوارەدا خزمەتیان بە گەلەکەیان کردووە و دەکەن.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان