پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچی-ەوە
کوردسات نیوز
٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٢
دەقی پەیامەکە...
بەبۆنەی ھاتنی ساڵی نوێی کۆچی (١٤٤٤) ،پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەین ، لەیەزدانی مەزن داواکارین ساڵی نوێ ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ ھەموو لایەک و ھەروەک ھیواخوازین گشت ئاستەنگەکان تێپەڕێنین و بە یەک ڕیزی نێوان خەڵک و ھێز و لایەنە سیاسیەکان لەساڵی ئایندە خۆشگوزەرانی و سەقامگیری زیاتر بۆ گەلەکەمان بێتەدی.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان



