ساڵی رابردوو لە ھەرێمی کوردستان شەش کەس بەھۆی تێوەگلانیان بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکراون و لە راپۆرتی یۆنامیش ٧٧ کەس وەک قوربانی ئاماژەیان پێکراوە کە ٣٤یان بازرگانیبووە بە کرێکاری بیانییەوە، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵیت، وەک پێویست نەتوانراوە کەیسەکانی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە کاری لەسەر بکرێت. پارێزەرێکیش داوا دەکات ئەوانەی بازرگانی بە مرۆڤ دەکەن سزاکەیان قورس بکرێت کە رۆژانە چەندین جۆر بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ئاشکرادەکرێن.