بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە ئۆتۆمبێلێکەوە کە دوو سەرنشینی تێدا بووە تەقە لە ھاوڵاتییەک کرا و بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوت و تۆمەتباران ھەڵھاتن، دەستبەجێ پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و سەرەنجام لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە ھەمان ڕۆژ تۆمەتباران دۆزرانەوە و دەستگیرکران و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا گیرا.
دوای لێکۆڵینەوەش تۆمەتبارێکی تر دەستگیرکرا کە چەکەکەی لە دوو تۆمەتبارەکە وەرگرتبوو، دەستیش بەسەر چەکەکەدا گیرا کە لە جۆری کڵاشینکۆفە.
"مامۆستا ئیکرام عەلی" لە ساڵی ١٩٥٦ لە قەزای خورماتوو لەدایکبووە، لە سەردەمی شۆرشی ئەیلول چووەتە ناو ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، لە کۆتایی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووش پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٨٢دا و کاتێک مامۆستا بووە لە گوندی "مەسۆیی" لە سەنگاو پەیوەندی بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە.
ھەروەھا لە کۆنگرەکانی ١ و ٢ و ٣ و ٤ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەندامی کۆنگرە بووە، لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیدا بووە بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران لە مەکتەبی شەھیدان و تێکۆشەرانی یەکێتی. مامۆستا لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، گۆڕانکاریەکانی کەشوھەوا و ھەڵکشانی نرخی گازی سروشتی و ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی دینار ھۆکارن بۆ بەرزبونەوەی نرخی پەین.
ئاماژەی بۆ ئەوشکرد بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخی یەک تۆن پەین ٥٠٠ دۆلار زیادی کردووە و نرخەکەشی بەردەوام لە ھەڵکشاندایە.
وەزارەتی کشتوکاڵ ڕاشیگەیاندووە، لە پێناو پاڵپشتی جوتیاران و دابەزاندنی نرخی پەینی کیمیایی بانگھێشتی ھەر کۆمپانیایەک دەکەن کە بتوانێت پەین ھاوردەی ناو بازاڕەکانی ھەرێم بکات و بە نرخێکی ھەرزان و گونجاو بیداتەوە بە جوتیاران. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە وەزارەتی کشتوکاڵ مۆڵەتی فەڕمی پێدەدەن و ھەموو کارئاسانیەکی بۆ دەکەن.
لە دیدارێکدا جێگری سەرۆکی ھەرێم، تیشکی خستە سەر ھێرش و پەلامارەکانی ئەم دواییەی داعش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ھێزی پێشمەرگە و نانەوەی پشێویی و دۆخی ناسەقامگیری بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانەی کە پەلامار و ھێرشەکانیان تێدا چڕکردووەتەوە، ھەروەھا لە بارەی کۆتایی ھێنانی مەترسییەکانی تیرۆرەوە، بە پێویستی زانی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی کە ھەیە پڕ بکرێتەوە و ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی نێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگەش بەردەوامی ھەبێت، لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە.
لای خۆیەوە کونسولی گشتیی تورکیا، دووپاتی کردەوە کە پەیوەندییەکانیان بەردەوام دەبێت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، سەقامگیری دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق گرنگە بۆ ناوچەکە، بۆیە ھاریکار دەبن لە پێناو بەرقەرار بوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە.
لە دیدارێکدا دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، د. ڕێبوار ئیسماعیل لێپرسراوی مەڵبەندی ھەولێر و چەتۆ ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەیبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەوپەڕی ڕێزەوە لە ڕۆڵ و پێگەی ھاوڕێیانی سەرۆک مام جەلال-ی ڕوانی کە لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی گەلی کورددا بەشداربوون و ڕۆڵیان ھەبووە لەسەرخستنی شۆڕی نوێ، پێی ڕاگەیاندن ئێوەی تێکۆشەران سەرمایەیەکی گرنگ و بە نرخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن و ماندووبوون، خەباتتان جێگای ستایشی بەردەواممانە و ڕابردووتان جێگای شانازییە نەک ھەر بۆخۆتان بەڵکو بۆ یەکێتیش، بۆیە ئێمە ئەرکمانە خزمەتتان بکەین و وەفاداری خەباتی ئێوە بین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لە ئاست قوربانیدانەکانتاندا بەڵێن دەدەین یەکێتی ناو یەکێتی بپارێزین و پەند لە ڕێبازەکەی مام وەربگرین بۆ گەشەپێدانی یەکێتی و ڕاستکردنەوەی ھەڵە و کەموکوڕییەکان، نەھێڵین یەکێتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەکاربھێنرێت و لە بەرامبەر ئێوەشدا دووپاتی دەکەینەوە ئێستا یەکێتی یەکێتی مام، تێکۆشەران، پێشمەرگەی دێرین، کەسوکاری شەھید، زیندانیانی سیاسی و یەکێتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و بە ڕوئیایەکی نوێوە حزب دەکەینە ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی زیاتر خەڵک.
لەو مەراسیمەدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، لەگەڵ پێشکەشکردنی خەڵات و ڕێزلێنانی تایبەت بەو کارمەندە دڵسۆز و چالاکانە، سوپاس و ستایشی ڕۆڵ و ماندووبوونی لێکردن لە پای خزمەتکردنیان لە بوارە جیاجیاکانی ڕێکخراوەکە کە بەشداری چالاکیان ھەبووە لە پڕۆژە و خزمەتەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، ھاوکات ھیوای تەمەن درێژی و لەشساغی و ژیانێکی ئاسوودەی بۆ خواستن.
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاری لە پێشینەیان دابینکردنی دەرمانە پێویستەکانە بۆ ھۆڵەکانی نەشتەرگەری و فریاکەوتنی خێرا، بەردەوامییش دەبن لە ھەوڵەکانیان بۆ خەرجکردنی بڕی ئەو پارەیەی بۆ کڕینی دەرمان پێویستە و بە پێی پێویستی پارێزگاکان دەرمان دابین دەکەن.
وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، ڕۆژی ھەینی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسی ئەمنیی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەولێر ئاگادارکراونەتەوە کە حاڵەتێکی دزیکردن لەناو کۆگاکەیان ڕوویداوە و دوای بەدواداچوونی پۆلیس دەرکەوتووە کە دوو کارگوزاری کورد لە بارەگاکە ئەو لاپتۆپانەی دزیوە.
ڕاشیگەیاند، لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە ئاشکرا کرا کە ئەو کارگوزارانە لە ڕێگەی حاویەی زبڵەوە لاپتۆپەکانیان شاردووەتەوە و بردوویانەتە دەرەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و لە بازاڕ لاپتۆپەکانیان بە کەسێک فرۆشتووەتەوە.
وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ڕاشیگەیاند، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەین. بە وتەی بەرپرسانی ئەمنیی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ھەر لاپتۆپێک بە ١٧٠٠ دۆلار کڕدراوە بەڵام کارگوزارەکان لاپتۆپەکانیان بە ٢٥٠ دۆلار فرۆشتووە.
وتیشی، پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ کوردە و لەناو کوردیشدا بۆ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە.
وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ناوخۆ، ڕێککەوتنێکی لێکتێگەیشتیان بۆ کردنەوەی ئەو بەشە ئیمزا کرد، کە ساڵانی خوێندن تێدا دوو ساڵە و دەرچووانی بەشەکە بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی لە بواری بەڵگەکانی تاوان وەردەگرن.
وەفدێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەدواداچوونی ئۆپەراسیۆنەكانی پێشمەرگە و پڕكردنەوەی پێویستییە سەربازییەكان سەردانی میحوەری دوویان كرد لە كفری، لەگەڵ فەرماندە و پلەدارانی میحوەرەكەدا كۆبونەوە.
"جەمال مەنتك"سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، هەموو پێویستییەكانی پێشمەرگە لە سەنگەرەكان پڕ دەكەنەوە و پلانی سەربازی گونجاویان داناوە بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش.