ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنور بڵاویکردەوە، کەشتییەکی سەر بە ڕێکخراوەکەیان ٦٥٩ کەسی لەو کۆچبەرانە ڕزگار کردووە و لە ئێستادا چاوەڕوانن ببرێنە کەنارە ئاوییەکانی ئەوروپا.

ھاوکات ڕێکخراوی مرۆیی سی ۆوچ بڵاویکردەوە، کەشتییەکی سەر بە ڕێکخراوەکەیان ٤٣٨ پەنابەری لە دەریای ناوەڕاستدا ڕزگارکردووە، حکومەتی ئیتالیاش ڕێگەی پێداون لە بەندەرێکی وڵاتەکە لەنگەر بگرێت، بۆ ئەوەی کۆمەکی فریاگوزارییان پێ بگەیەندرێت.

وەزارەتی ناوخۆیی ئیتالیاش بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی ٣٩ ھەزار پەنابەری نوێ لەڕێی دەریای ناوەڕاستەوە توانیویانە خۆیان بگەیەننە ھەردوو دوورگەی لامبیدوسا و سقلیەی ئەو وڵاتە.