پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، رووداوەکە لە نزیک گوندی تەپی کەرەم لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی نیسان و ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر روویدا، لە ئەنجامدا ژن و مێردێک کە خەڵکی گوندی گورگەچیان لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و دانیشتووی قەزای شارەزوور بوون، گیانیان لەدەستدا.

‎پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، ئەو دوو ھاوسەرە رۆژانە سەرقاڵی کاری باخداری بوون لە گوندی گورگەچیا و ئەمشەو لە کاتی رۆشتنەوە بۆ ماڵەکەیان لە قەزای شارەزوور، توشی ئەو رووداوە بوون.