بەھمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی بەنزین دراوە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ کەمکردنەوەی نرخەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی، تائێستا بڕیار نەدراوە نرخی بەنزین چەند کەمبکرێـتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی نرخەکە دراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە ھەزار و ٣٥٠ دینارەوە کەمکرایەوە بۆ ھەزار و ٣٠٠ دینار، بەنزینی موحەسەنیش لە ھەزار و ٤٧٥ دینارەوە بۆ ھەزار و ٤٥٠ دینار کەمکرایەوە.