ئەمریکا ژمارەیەک کەلوپەلی سەربازی پێشکەش بە ھێزی پێشمەرگە کرد
کوردسات نیوز
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٢
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ھێزی سەربازیی ئەمریکا لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا لە کاردایە بۆ دڵناییدان لەوەی پێشمەرگە کەلوپەلی دروستیان لە بەردەستدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەی تیرۆریستانی داعش.
راشیگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە ھێزی پێشمەرگە ژمارەیەک پێداویستی سەربازییان لە ھێزەکانی ئەمریکا وەرگرتووە، ئەوەش پابەندبوونی ئەمریکایە بۆ ئاسایشی ھەرێمی کوردستان.



