بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لەو حاڵەتانەی گیان لە دەستدان کە مانگی ڕابردوو لە پەیمانگای پزیشکی دادیی سلێمانی تۆمارکراون، ٣٠ حاڵەتیان بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ و ١٦ حاڵەتیان بە ھۆکاری جیاجیا و ١٢ حاڵەتیش بەھۆی تەقەکردن و تەقەمەنی تۆمارکراون، ھەروەھا ٩ حاڵەتیش بەھۆی سوتاوی و کەوتنەخوارەوە و کارەبا تۆمارکراون و حاڵەتێکی خۆخنکاندنیش ھەبووە.
"مەردان چاوشین" فەرماندەی میحوەری دووی ھێزی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئەو کاتیۆشانە لە ھەمان ئەو جۆرە بوون کە مانگی نیسانی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش ٣ دانەیان ئاڕاستەی ناو شاری کفری کرد.
وتیشی، پێویستە ھێزەکان وردتر کێوماڵی ناوچەکە بکەن بۆ ئەوەی سەرجەم ئاسەوارەکانی داعش لەناوببرێن.
ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزەکانیان دوای دەستکەوتنی چەند زانیارییەک لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە، توانییان دەست بە سەر ٧٠ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری ھیرۆین و تریاک بگرن کە لە لایەن گرووپێکی ئەفریقییەوە ھێنرابووە ھەرێمی کوردستان.
ڕوونیشیکردەوە، ماددە ھۆشبەرەکان لە شێوەی ماددە خۆراکییەکانی وەک تەحین و ژاژی و کەشک و ڕەیحان و ئارد ھێنرا بوونە ھەرێم.
ئەنجومەنی ئاسایش ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو گرووپەی ماددە ھۆشبەرەکانیان ھێنابووە ھەرێم پێکھاتبوون لە چوار ھاوڵاتی ئەفریقی خەڵکی وڵاتی غانا و لەلایەن ھێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمەوە بە پێی ماددەی چواردە لە یاسای سزادانی ماددە ھۆشبەرەکان، دەستگیر کران و ڕادەستی دادگا کران.
بۆیە بە پێویستی دەزانن ڕابگەیەنن کە ئەو کەسانە ھیچ پەیوەندیان بە بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتیانەوە نییە و کەسانی قۆڵبڕن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان ئەم کارە دەکەن ھەر کەسێک بەو شێوازە داوای کارتی مۆبایل یان پارەی لێکردن ڕاستەوخۆ ژمارەی مۆبایلەکەی بدەنە دەزگا پەیوەندیدارەکان.
وتیشی، ھەر گۆڕانکاریی و چاکسازییەک لە ئیدارە و حزبدا بڕیاری لێبدرێت لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی ئۆرگانەکانن، بە ڕێڕەوی حزبیدا تێدەپەڕێت و لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتییەوە بۆ ڕایگشتی ئاشکرا دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە.
وتەبێژی یەکێتی داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکات بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو و گۆڕانکاریە سیاسی وئیداری ڕێکخراوەییەکانی یەکێتی بکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە، نزیکەی ٤٠٠ کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن و بەشێکیشیان خەڵکی پارێزگاکانی خوارووی عێراقن، لە وڵاتی بێلاروسەوە دەگەڕێنەوە، ئەو کۆچبەرانە لەگەڵ ھەزاران کۆچبەری تری کورد و عێراقی و وڵاتانی تر، زیاتر لە مانگێکە لەسەر سنوورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵەندا گیریانخواردووە و لە ڕەوشێکی خراپدا بوون.
بە پێی ئامارێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، تا ئێستا ٨ کاروانی ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی لە سنوری نێوان بێلاروس و پۆڵەندا گیریانخواردووە، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی ھەولێرەوە گەڕاێندراونەتەوە، کە ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە ٣ ھەزار و ١٠٠ کۆچبەر و پڕۆسەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانیش بەردەوامە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە تەنھا وەزارەتەکەیان لە ماوەی رابردوودا نزیکەی شەش بلیۆن دیناری لە کۆمپانیاکان وەرگرتووەتەوە و بۆ خەزێنەی گشتی گەڕێنراوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تەنھا لە ھەفتەی ڕابردودا وەزارەتی گواستنەوە کەیسێکی یاسایی بردووەتەوە بە گوژمەی ٢.٣ بلێون دینار کە دەبێت بەم زووانە بگەرێنرێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
لە بارەی گڕێبەستەکانی خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بۆ دامەزراوەکانی حکومەت روونیکردەوە، پێداچوونەوەیان پێداکراوە و تێچووەکانیان کەمکراوەتەوە بۆ نزیکەیی دوو بلیۆن دینار لە ساڵێکدا.
وەزارەتی گواستنەوە ئاشکراشیکرد، لە پرۆسەی پێداچوونەوە بۆ دۆسیەی فەرمانبەرانی وەزارەت، لە ئەنجامدا مانگانە زیاتر لە ٥٠ ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕێنڕاوەتەوە.
فارس عیسا نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی رەسمی کردووە بۆ رەوانەکردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە و رۆژی یەک شەممە دەگاتە ھەرێمی کوردستان.
چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ گەیشتی ئەو بڕە پارەیە خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان رابگەیەنرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و پێدانی بەرزە مووچە لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ ئاماژەی پێکرابوو چارەسەری بۆ دیاریکرابوو بەڵام بەھۆی پەسەند نەکردنی بودجەو نەگەڕانەوە نەتوانرا کاری جدی بکرێت بۆ دەستپێکردنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران.
وتیشی، بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران بەپێی داھاتی بەردەستی حکومەتە و ھیوادارین لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ ھەرێمی کوردستان ئەو پرسە چارەسەر بکرێت و بەرزە مووچە بۆ فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە.
یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان راگەیەندراوێکی بەبۆنەی رۆژی جیھانی یادکردنەوەی قوربانیانی تاوانی جینۆساید بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەبەر رۆشنایی یاسای نێودەوڵەتی پێویستە کۆمەڵی نێودەوڵەتی بەکردار رێز لە ئیمزای سەر رێکەوتنامەکانیان بگرن و ھەوڵی جدی بدەن گەلی کوردستان بەھەموو پێکھاتەکانیەوە لە ژێر ھەڕەشەی تاوانی نێودەوڵەتی دەرباز بکەن، چونکە جینۆساید تاوانێکی نێودەوڵەتیە و ئەرکی کۆمەڵی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسەکانیەتی بەوردی چاودێری رەوشی کورد لەناوچەکە بکەن و پارێزگاری لێ بکەن.
لەبەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، پێویستە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق کار بکەن بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ کەسوکاری قوربانیان و بەکردار رێز لە قوربانیان بگیرێت، ھەروەھا تاوانی جینۆساید بخرێتە ناو پڕۆگرامی پەروەردە و فێرکردن و ھانی زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان بدرێت بۆ توێژینەوە لە بواری جینۆساید.
جەخت لەوەشدەکاتەوە، دەبێت پەرلەمانی کوردستان کار بۆ دەرچواندنی یاسایەکی تایبەت بە قەدەغەکردنی ھەموو جۆرە بانگەشەیەک بۆ بیری شۆڤێنی و رەگەزپەرستی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بکات.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەو مۆڵگەیە لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە دەستی بەسەرداگیراوە،بۆ دووەمین رۆژیش کێوماڵکردنی ناوچەکە لەلایەن ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە بەردەوامە.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، شوێنی دروستکردنی تەقەمەنی و جێگای دابین کردنی سوتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێل و کەرەستەی پیشەسازی و چەندین بابەتی تری تیرۆریستان، دەستی بەسەردا گیراوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەشی خستەڕوو، لەسنوری پەلکانە و غەرە دەستگیراوە بەسەر جبەخانەی تەقەمەنی تیرۆریستانی داعشدا و نزیکەی ٢٠٠ گوللەھاوەنی تێدا بووە.
"د. سەباح نەسرەدین" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ھەموو عێراق زیاتر لە ٢٠ ھەزار کەس بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، بەڵام ھیچ کەسێک بە ڤاکسین گیانی لەدەستنەداوە، وتیشی لە دوای بەغداد سلێمانی یەکەم پارێزگایە لە زۆری بەکارھێنانی ڤاکسین.
ھاوکات"د. ئەحمەد زوێتی"نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، ھەوڵدەدەن بۆ زیاترکردنی سەنتەرەکانی تەندروستی لە سلێمانی و دەوروبەری و ھەماھەنگیش زیاتر دەکەن.
پەیمانگای تەکنیکی دوکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەسەر بڕیاری "بافڵ جەلال تاڵەبانی"ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لیژنەیەکی ئیدارەی گشتی یەکێتی سەردانی پەیمانگای تەکنیکی دوکانیان کرد، بە مەبەستی بەسەر کردنەوەی ھەموو بەشەکانی پەیمانگاو سەردانی کردنی کەمپی نوێیی پەیمانگا.
لیژنەکە لەگەڵ راگری پەیمانگا پێداویستی و کەموکورتییەکان و ڕێکارەکانی شێوازی تەواوکردنی کەمپەکەیان تاوتوێکرد، دواتر پێشنیارو ڕێنمای پێویستیان پێدرا لەسەر شێوازی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، لەو چوارچێوەیەشدا راپۆرتی خۆیان بەرزئەکەنەوە بۆ ئیدارەی گشتی و بۆ ئەوەی بە زوترین کات کارەکان بە ئەنجام بگەن.
راشیگەیاند، لەئێستاشدا بۆ مەبەستەش لیژنەیەک لە سەر ئاستی پەیمانگا پێکھێنرا بۆ ھەماھەنگی ھاوبەش.