کێشەی زەوییەکانی ھەشتی حەسارۆک لە ھەولێر چارەسەر کرا
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٢
پارێزگای ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار دینار، لەسەر داھاتی فرۆشتنی ١٠٠%ی زەویی، دەست دەکرێت بە کارەکانی پڕۆژەی بەشێک لە ئاو و ئاوەڕۆ و دروستکردنی شەقام بۆ کەرتی ھەشتی حەسارۆک بە گشت چیینەکانی.
ھاوکات عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ھەولێر رایگەیاند، لەمەودوا لە تەواوی پانتایی زەوییەکانی کەرتی ھەشتی حەسارۆک ھاووڵاتیان دەتوانن رێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو وەربگرن.
ھەشتی حەسارۆک، یەکێکە لە گەڕەکە گەورەکانی شاری ھەولێر و دەکەوێتە سەر رێگەی کۆیە، زەوییەکانی ئەو گەڕەکە ژمارەیان ١٥ ھەزار پارچە زەوی دەبێت و نزیکەی ١٨ ساڵە دابەشکراون، بەڵام بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزاری چەندینجار خاوەن زەوییەکان گردبوونەوە و داوای خزمەتگوازییان کرد.


