"سیراج بارزانی"سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی ڕاژەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کابینەی نۆیەم گرنگییەکی زۆری بە بەرزکردنەوەی ئاستی داھات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان داوە بۆ ئەوەی بگاتە ئاستێک کە بتوانێت دووبارە دەرگای دامەزراندن بکاتەوە.

راشیگەیاند، حکومەتی ھەرێم پێداچوونەوە بە میلاک و ڕاژەی فەرمانبەران دەکات و ژمارەی فەرمانبەرانیش بەپێی پێداویستی ڕاستەقینەی فەرمانگەکانی حکومەت دیاریدەکرێت بۆ ئەوەی باشترین خزمەت بە کەمترین تێچوو پێشکەش بکەن. 

سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە دڵنیایی دایە فەرمانبەران کە  گواستنەوەیان بەپێی ڕٍاوێژ لەگەڵ خۆیان دەبێت.