بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە سەر شەقامی چوار ڕیانی سەرچنار بۆ باخی بەختیاری ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  لە رووداوەکەدا دوو ئۆتۆمبێلی جۆی ( بی ئێم دەبڵیو) و نیسان ئاڵتیما پێکیانداداوە و لە ئاکامدا شۆفێری ئاڵتیماکە گیانی لەدەستداوە.