سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٢
دەقی پەیامەکە...
بە بۆنەی ھاتنەوەی ساڵی نوێی کۆچییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیھان دەکەم.
ھیوادارم ھەموومان پێکەوە ئەم دەرفەتە بکەینە بۆنەیەک بۆ قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، پێکەوەژیان و کاری پێکەوەیی لەپێناو سەربەرزیی خەڵکی کوردستان و پاراستنی خاکەکەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


