کوردستانکوردستان

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەپێش جەژنی رەمەزانەوە ھاتنی بەنزین بۆ سلێمانی راگیراوە ئەوەش کاریگەری گەورەی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکەی دروستکردووە، بەڵام بۆ ھەولێرو دھۆک رانەگیراوە، ھۆکاری دیکەشی گەڕاندەوە بۆ نەھێنانی بەنزین لە ئێران و وڵاتانی دیکەی دراوسێی عێراقەوە.


 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بەھۆی گرانبوونی نرخی بەنزین ئەمڕۆ ھەر دوو ھێڵی پاسی سەرچنار و بەکرەجۆ لە سلێمانی نرخی گواستنەوەی ھاووڵاتیانیان لە ٥٠٠ دینارەوە بۆ ٧٥٠ دینار بەرزکردەوە، "جەلال بەکر" سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای شۆفێرانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکرێت نرخیان بەرزکردووەتەوە و لایەنێکیش بەڵێنیداوە نرخی بەنزین بۆ پاس و تەکسی بکات بە ٦٩٠ دینار.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی  کوردستان بە سەرۆکایەتی د.زێدە محەمەد بەرێوەبەری گشتی پلاندانانی وەزارەتی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان ، سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراقیان کرد و لە کۆبونەوەیەکدا پرسی بە بازارکردنی گەنمی  جوتیاران و وەرگرتنی بڕێکی زیاتری گەنمی جوتیاران لە ھەرێم تاوتوێ کرا. 

بریاردرا سەرجەم گەنمەکان لە ھەرێمی کوردستان وەربگیرێت ، بەرێوەبەری گشتی پلاندانانی وەزارەتی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستانیش رایگەیاند ھەموو جۆرە گەنمەکان وەردەگیرێت ، بەڵام ھەرێمی کوردستان چەندی پێویست بێت بۆ خود بژێوی  لای خۆی دەیھێڵێتەوە و ئەوەی تر لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقەوە وەردەگیرێت .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کەشناسیی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزمی دەمینێتەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کە لەو ماوەیەدا ٤١ ئەندامی پارتەکانی سۆشیال ئینتەرناسیونال پێکەوە ئەو وانانەیان وەرگرت کە پێویستن بۆ  گەشەپێدانی ئایدۆلۆژی و سیاسی و دیموکراتی و پێکەوە ژیان و مافی مرۆڤ و ژینگەپارێزی لە کۆتایی خولەکەشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شار( ۱٫۰٤۱) نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و و( ٤) نەخۆش نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەیان بۆ کراوە و (۱٦۲) نەشتەرگەری قەستەرە و شەبەکە وباڵۆن ئەنحام دراوە.

ھەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار (۲٫۳۲٤) نەخۆش لەبەشی فریاکەوتن داخڵ کراون و( ۷٤۹) نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستکرد و (۱٫۲٥۳) نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و (۸٥) نەخۆش لەبەشی چاودێری وورد و (۱٦۲) نەخۆش لەبەشی CCU و( ۸۹۹) نەخۆش لەبەشی ھەناوی و( ۳۱۹) نەخۆش لەبەشی ھەناوی مێشک و دەمار و (۱٥۹)نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و( ٦۰) نەخۆش لەبەشی سنگ و دەمار و (۱۷۸) نەخۆش لەبەشی شکاوی داخڵ کراون.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار( ٥۰٫۲۰۱) شیکاری تاقیگەیی و( ۲٫٥٦۳) ھێڵکاری دڵ و ( ۹٫۱۲۰) تیشک و  (۳٫۱۷۱)سۆنەر و (۳۷۱)ئیکۆ و ( ۱٫۸۳۰) چارەسەری سروشتی کراوە و( ۱۱۰ ) حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 تۆمەتبارێک بەناوی (م.ک.ح) لەشاری ھەولێر دەستگیرکراو لەئەنجامی پشکنینی ماڵی ناوبراو تواندرا دەست بگیرێت بەسەر دەمانچەیەک و بڕێکی زۆر ماددەی ھۆشبەر لەجۆەکانی ھیرۆین و کریستاڵ کە بۆ فرۆشتن ئامادەکرابوون و لەگەڵ چەندین کەرستەی تایبەت بە بازرگانی و کێشانی ماددەی ھۆشبەر .

لە شەوی (٤-٥/٦/٢٠٢٢) تۆمەتبار لەناو بەندیخانە بەمەبەستی خۆ کوشتن خۆی ھەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە و دواتر لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە ........

بەداخەوە لە ئێستادا گۆڕانی کەشوھەوا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی بە تەواوی ھەستیپێدەکرێت و داھاتووی مرۆڤایەتی رووبەڕووی ھەڕەشەیەکی مەترسیدار دەبێتەوە. ھەربۆیە لەروانگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر ژینگە، وڵات و داھاتووی نەوەکانمان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بەڵێنماندا تاوەکو یادێکی تری یەکێتی یەک ملیۆن نەمام لە ھەرێمی کوردستان بڕوێنین و بەشێک بین لە چارەسەر نەوەک تێکدان. بە خۆشحاڵییەوە ئێستا کار لەسەر پرۆژەکە دەکرێت و ھەڵمەتەکە دەستیپێکردووە.

‏‎ئەمڕۆش بەبۆنەی رۆژی جیھانیی ژینگەوە و وەک ئەرکێکی مرۆیی، نەتەوەیی و نیشتمانی رایدەگەیەنین کە لە بارەگاکانی یەکێتیی لە مەکتەبی سیاسی، مەکتەب و مەڵبەندەکان سیستمێکی نوێ جێبەجێدەکەین کە خۆی لە سوودوەرگرتن لە تیشکی خۆر و گۆڕینی بۆ وزەی کارەبا (سۆلار) دەبینێتەوە و بەچەند قۆناغێک پرۆژەکە جێبەجێدەکرێت. بەم ھەنگاوەش ھاوکار و پشتیوانی حکومەت و رێکخراوە دڵسۆزەکان دەبین کە کار بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان و رووبەڕووبوونەوەی ئەگەرە نەخوازراوەکان دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئیسماعیل عەلی ئاغا"بەرێوەبەری راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە کوردسات نیوز راگەیاندوە، لە ئێستادا چاوەڕوانی چارەسەرکردنی کێشەکەدەکەن و لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران لە پەیوەندی بەردەوامدان، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکە گەشتەکانیش دەستپێدەکاتەوە.

 بەپێی زانیارییەکان سیستمی خوێندنەوەی بەڵگەنامەی رۆیشتن لە دیوی ئێران لەکار کەوتووە و لە داھاتوویەکی نزیکدا سیستمەکە دەکەوێتەوە گەڕ و گەشتیاران دەتوانن بە بێ ھیچ گرفتێک سەردانی ئێران بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"جەلال نوری" سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، وەرگرتنی گەنم دەستپێکردوە و سایلۆی گەرمیانیش بە رووی جوتیاراندا کراوەتەوە.

"نەوزاد کامیل" بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیش لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بڕیارە ئەمساڵ لە وادەی خۆیدا پارەی گەنمی جوتیاران بدرێت و دوانەکەوێت، داواش لە جوتیاران دەکات گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی گەرمیانی بکەن .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم پێشوازیکرد لە مارینا سێرینی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا و لە دیدارێکدا مارینا سێرینی رایگەیاند، ئیتاڵیا دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بە گرنگ دەزانێت و دەیانەوێت بەھێزتر و پتەوتریشی بکەن و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەردەوامیدان بە ھاوکارییە سەربازیی و ئابورییەکان دەربڕی.

قوباد تاڵەبانیش جەختی کردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە تایبەتی لەڕوی ئابورییەوە، داواشیکرد حکومەتی ئیتاڵیا ھانی کۆمپانیا و وەبەرھێنەرەکانیان بدەن بێنە ھەرێمی کوردستان و بەشداربن لە پێشخستن و گەشەپێدانی ئابوری ھەرێم.

قوباد تاڵەبانی نیگەرانیشی دەربڕی لە چەقبەستویی پرۆسەی سیاسی عێراق و رایگەیاند، تائیستا گفتوگۆکانی نێوان لایەنەکان نەچووەتە قۆناغێکی دڵخۆشکەر و ناکۆکی سەرەکی لایەنەکانیش تائیستا لەسەر پۆست و ئیمتیازاتە و کاتی ئەوە ھاتووە ئەگەر ناکۆکی و کێشەش ھەبێت لەسەر سیاسەت و دیدی جیاوازبێت بۆ حکومڕانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریا دیموکرات (ھەسەدە) راگەیاند، دانوستانیان لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و روسیا و حکومەتی دیمەشق لەبارەی ھەڕەشەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی بۆ ناو خاکی سوریا بەردەوامە.

وتیشی، لەشکرکێشی تورکیا بو سەر رۆژئاڤا ھەوڵەکانی چارەسەرکردنی ئاڵوزییەکانی سوریا لەناودەبات و داواش لە حکومەتی دیمەشق دەکات بە ئەرکی خۆی ھەستێت لە دژی دەستوردانی ئەو وڵاتە، جەختیشی کردەوە لە چارەسەرکردنی ھەموو کێشەکانی ناوچە داگیرکراوان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە گفتوگۆ و زمانی ئاشتیانە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ھەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی تایبەت بە دۆسیەی نەوت و گازی ھەرێم ڕایگەیاند، تائێستا ھیچ یاسایەک بۆ دامەزراندنی دادگای فیدڕاڵی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرنەچووە، بۆیە دادگای فیدڕاڵی ھیچ دەسەڵاتێکی دەستوری نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە گوێرەی ماددەی ١١٢ی دەستوری ھەمیشەیی، حکومەتی عێراق نەوت و گازی دەرھێنراو لە کێڵگەکانی ئێستا لەگەڵ حکومەتی ھەرێم و پارێزگا بەرھەمھێنەرەکان بەڕێوەدەبات و دابەشکردنی داھاتەکەشی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بە سەر دانیشتووان دابەش دەکرێت، لەگەڵ دیاریکردنی پشکێک بۆ ئەو ناوچە زیانلێکەوتووانەی کە لەلایەن ڕژێمی پێشوو، بێبەش کراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی لە ماریانا سێرێنی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کرد.

لە دیدارێکدا کە برونۆ ئەنتۆنیۆ، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و میکێلێ کامیرۆتا، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەیبوون، باسی دۆخی سیاسیی عێراق، ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەکە کرا.

سەرەتا د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان، سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ڕاگەیاند لە بەرامبەر ئەو ھاوکارییە سەربازی و پشتیوانییانەی کە وڵاتی ئیتاڵیا لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا لەگەڵ ھاوپەیمانان پێشکەشی ھەرێمی کوردستانیان کرد.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا سەرۆکی پەرلەمان تیشکی خستە سەر چەندین لایەنی پەیوەست بە ئازادییەکان لە ھەرێمی کوردستان و پرسی ژنان و مافی پێکھاتە ئاینی و نەتەوەییەکان و ڕایگەیاند: "ئەو یاسایانەی کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچوون تایبەت بە پاراستنی مافی ژنان بە ‌گشتی، پێکەوە ژیانی ئاین و نەتەوە جیاوازەکان، بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکە، لە باشترین یاساکانن".

وتیشی، "پێکھاتە جیاوازەکانی عێراق کاتێک ھەڕەشە دەکەوێتە سەر ژیان و گیانیان، پەنا دەھێننە بەر کوردستان، لەم ڕووەوە ئێمە شانازی بەو فرەیی و پێکەوەژیانە دەکەین کە لە ھەرێمی کوردستاندا ھەیە". 

ھەروەھا سوپاسی ماریانا سێرێنی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیای کرد کە لە ماوەی ڕۆژانی مانەوەیدا لە کوردستان بە پەرۆشییەوە چاودێریی ڕەوشی ژیانی کۆمەڵایەتیی ژنانی کردووە و سەردانی شەڵتەرەکانی پاراستنی ژنانی کردووە لە ھەولێر، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی ژیان و گوزەرانیان و بەدواداچوون بۆ گرفتەکانیان.

لای خۆیانەوە ماریانا سێرێنی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەوەی کە ژنێک لە ھەڕەمی دەسەڵاتەکانی ھەرێمی کوردستان دەبینێت و سەرۆکایەتیی دامەزراوەیەکی گرنگ و کاریگەر دەکات لە ھەرێم، ھاوکات سوپاس و پێزانینی خۆیانی دەربڕی بۆ پێشوازیلێکردنیان و خستنەڕووی ئەو زانیارییە گرنگ و بە بایەخانەی کە لەلایەن بەڕێزیانەوە خرانە ڕوو.

ھەر لە دیدارەکەدا ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە، لەسەر ئاستە جیاوازە دیپلۆماسی و سیاسییەکاندا بە گشتی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوێنی، ٣ی حوزەیران، لە ھەوڵی ڕزگارکردنی منداڵیک لە ڕوباری خاپور لە پارێزگای دھۆک، گەنجێک گیانی خۆی سپارد بۆ ڕزگارکردنی منداڵێک. 

پاش ڕۆژێک لە گەڕان بۆ تەرمی خنکاوەکە، ئەمڕۆ تەرمی سەبری ئەحمەدی ٢١ ساڵ لە ڕووباری خاپورلە  پارێزگای دھۆک دۆزرایەوە. 

ئەو منداڵەی سەبری ژیانی ڕزگار کرد ئاوارەی ڕۆژاوای کوردستانە . 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...637638639640641...957