کوردستانکوردستان

حسێن موئنس، سەرۆکی بزوتنەوەی حقوق رایگەیاند، پڕۆسەی سیاسی لە دوای ھەڵبژاردنەوە، بەھۆی دژبەیەیەکی لە تێڕوانینی لایەنەکان بۆ بەڕێوەبەردنی وڵات، بە قەیرانێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت.

وتیشی، دوای کشانەوەی رەوتی سەدر لە پڕۆسەی سیاسی و دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارەکانی، پڕۆسەی سیاسی چووەتە قۆناغێکی نوێوە، ھەربۆیە بزووتنەوەی حقوق لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکشێتەوە و کورسییەکانی رەوتی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران پڕناکەنەوە.

ئەو کشانەوەیە لە کاتێکدایە، بزوتنەوەی حقوق پێنج پەرلەمانتاری لەبری پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی رەوتی سەدر دەستبەکاربوون و بەوەش ژمارەی کورسییەکانی لە یەک کورسیەوە بۆ شەش کورسی بەرزبووەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردندا داوا لە قوباد تاڵەبانی کرا بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی  کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان زەوی بەسەریاندا دابەش بکرێت، لە ئێستادا شارەوانی دەربەندیخان زەوییەکانی دابینکردووە و ئەمرۆ تیروپشکی دابەشکردنی زەوییەکان بەرێوەدەچێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، پوختەی رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی کۆرۆنا دەخرێتەڕوو. 

ھەروەھا پوختەی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە کێشەی بەنزین و گرنگترین سەردێڕی ئەو چاکسازییانەی لەلایەن وەزارەتەکانی کابینەی نۆیەم ئەنجام دراون دەخرێنەڕوو. 

بڕگەیەکی تری کۆبوونەوەکەش پێکھاتووە لە خستنەڕووی رەشنوسی نوێی بڕیاری تایبەت بە پاراستن و پارێزگاریکردنی ئەو ناوچانەی کە پێکھاتە جیاکانی ھەرێمی کوردستانی تێدا جێگیر بوون.

 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد موفتی بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند ،  لەمرۆوە لە سلێمانی بەنزینی ٦٩٠ دیناری دابەش دەکرێت ، بەڵام ئەو بەنزینە تەنھا بۆ ھێڵەکانی گشتیی گواستنەوەیە .

پێشتریش بریکاری وەزیری سامانە سروشتیەکانی ھەرێم دڵنیایی دا لە چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەی بەنزین لە ھەرێم و رایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا گرفتی خراپی کوالێتی بەنزین نامێنێت ، وتیشی بڕیاریانداوە بەنزینی ٦٩٠ دیناری تایبەت بکرێت بە ھۆکانی گواستنەوەی وەک پاس و تەکسی تاوەکو رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی ھاتوچۆی ھاوڵاتیان بگرن، رۆژانەش ٤٠٠ ھەزار لیتر لەو بەنزینە رەوانەی سلێمانی دەکرێت . 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
د. سەباح ھەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا لە سەنتەری شاری سلێمانی ٤٨٢ حاڵەتی تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە داخڵی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون و دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست زۆرینەیان نەخۆشخانەیان جێھێشتوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، لە دوێنێوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکەی گرتۆتەوە و ئاستی بینین لە ھەندێک شوێن بۆ یەک کیلۆمەتر کەمبۆتەوە. 

وتیشی لە سبەینێوە کاریگەرییەکانی ئەو خۆڵبارینە تاڕادەیەک لاواز دەبێت، ھەڵکەوتەی جوگرافی و کەمی باران بارینیش ھۆکارن بۆ زیادبوونی شەپۆلەکانی خۆڵبارین، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی وتیشی لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٠ بۆ ٣٥ حاڵەتی جیاوازی خۆڵبارین تۆمارکراوە. 

دەستەی کەشناسی عێراقیش بڵاویکردەوە، خۆڵبارینەکە زۆرێک لە ناوچەکانی وڵاتەکەی گرتووەتەوە و لە بەیانی پێنج شەممەوە بەرەو لاواز بوون دەچێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان، ژنێک بەناوی سۆیبە رەحیمی تەمەن ٣٥ ساڵ بەھۆی خواردنەوەی سەھۆڵاو گیانی لەدەستداوە.

رونیشیکردەوە، ئەو ژنە بە شێوەیەکی کتوپڕ گیانی لەدەستداوە و دواتر لە پزیشکی دادوەری دەرکەوتووە لە کاتی تینویەتی زۆر، سەھۆڵاوی خواردووەتەوە.

بە پێی تویژینەوە پزیشکییەکان، خواردنەوەی سەھۆڵاو دوای تینویتی زۆر، دەبێتەھۆی جەڵتەی دڵ.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمرۆیدا پێشنیازە یاساکانی ھەمواری جێبەجێکردنی یاسای چاودێری نەوجەوانان و بەرکارکردنی یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و  پرۆژە یاساکانی وەزارەتی شارەوانی و دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەکانی پەسەندکرد و خوێندنەوەی یەکەمیشی  بۆ پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە و  پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای نەوت و غاز کرد.

لە ئێستاشدا گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازە یاسای گەشتوگوزار لە ھەرێمی کوردستان دەکات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، "قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست لەکاتی ھەبونی ناڕەزایی لە دەرەنجامی نمرەکانتان، دەتوانن لە سنوری پەروەردەی قەزاکان فۆرمی پەڵپ (اعتراچ) پڕبکەنەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە بە ووردی لە پەڵپەکانتان دەکۆڵینەوە."

بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان کلیک لێرە بکە..

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە دیدارەکەی لە گەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان دا و لەمبارەیەوە وەزارەت و بەرپرسانی حکومەتی ڕاسپارد، ھاوکاری زیاتری دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان داواشی کرد ئاسانکاری پێویست پێشکەش بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکرێت و زیاتر زانیاری و ڕوونکردنەوە دەربارەی کار وچالاکییەکانی حکومەت بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕای گشتی کوردستان بگەیەنن، ئەمەش بەشێکە لە کارنامەی حکومەت لە ڕووی شەفافیەت و ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە رێکارەکانی روبەڕووبوونەوەی نەخۆشیەکانی سکچوونی توند و پەتای کۆلێرا کرا و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی بەرفراوانی دەربارەی ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی خستەڕوو

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت ، دەرەنجامی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە کێشەی بەنزین خرایەڕوو. سەرۆک وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ کارکردنیان بۆ دابەزاندن و کۆنترۆڵکردنی نرخی سووتەمەنی و پاراستنی کوالێتییەکەی و ڕاشیسپاردن کە بەردەوامبن لە سەر ئەو ڕێکارانە بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی ناوخۆ و کۆنترۆلکردنی نرخی سووتەمەنی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خاوەن ماڵەکە فەرمانبەری حکومەتە و دوو ساڵ زیاترە زەویەکەی کڕیوە و خانوویەی لەسەر دروستکردووە و تیا نیشتەجێییە.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بێ ھیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە، لە لایەن ھێزە ئەمنییەکان و شارەوانییەوە، بەشێک لە خانووەکە دەڕوخێندرێت، لە کاتێکدا لە دەروبەری خانووی ئەو ھاوڵاتییە خانووی دیکەش ھەیە، بەڵام تەنھا خانووەکەی ئەویان ڕووخاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە نووسراوێکدا بۆ کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت رایگەیاندووە، بەبۆنەی تاقیکردنەوەکانی ١٢ی ئامادەیی لە رۆژانی تاقیکردنەوە گشتیەکانی قۆناغی ئامادەیی بەپێی خشتەی دیاریکراو، بڕینی کاتی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت جێبەجێ دەکرێت لە سەعات ٦.٣٠ خولەک تاوەکو١٠.٣٠ خولەکی بەیانی.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم بڕیارە لە پێناو نەھێشتنی دیاردەی گزی (غش)ی خوێندکارانە کە پاڵپشتی سەرەکیان بەکارھێنانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە.

دەشڵێت، راگرتنی کاتی ھێڵەکانی ئینتەرنێت خزمەتێکی گەورەی کۆمەڵگە و پاراستنی مافی گشتی خوێندکاران و ھەستکردنێکی گەورەی بەرپرسیارێتیە بەرامبەر بە حکومەتی ھەرێم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو بارەیەوە د.سەباح نامیق بەڕێوەبەری ھۆبەی تەندروستی گشتی لەفەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند ژنەکە پێش سێ ڕۆژ داخڵی نەخۆشخانە کراوە.وتیشی داخڵکردنی دوای ئەوە ھاتوە کەتوشی سکچوون بووە.وتیشی لەو سێ ڕۆژەدا چارەسەری بۆ کراوە بەڵام گیانی لەدەستداوە.ڕاشیگەیاند نەخۆشەکە نیشانەکانی کۆلێرای تێدابوەو مەزەندە دەکەین ھەر بەھۆی کۆلێراشەوە گیانی لەدەستدابێت.ڕاشیگەیاند پشکنینیان بۆحاڵەتەکەی کردوەو ھێشتا ئەنجامەکەی لەکەرکوک و بەغداش نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی دڵنیابین کەبەھۆی کۆلێراوە گیانی لەدەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناکۆکی لایەنە سیاسیەکان لەبارەی شێوازی بازنەی ھەڵبژاردن و چارەنوسی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن‌و راپرسی ھەرێم‌و کورسی "کۆتا"ی پێکھاتەکانە، لەسەر ئەم باسانەش تا ئێستا لایەنەکان نەگەیشتوون بە رێکەوتن بۆ دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردن، لە ماوەی رابردوو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان چەندجارێک لەگەڵ سەرۆکی فرۆکسیۆنەکانی پەرلەمان بۆ ھەمان پرس کۆبوونەتەوە،

لە کۆبوونەوەیەکی فراوانیشدا لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان جارێکی دیکە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبەشداری سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوە لەسەر پرسی ھەڵبژاردن، بۆ ھەمان مەبەست لەم کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم بڕیاری پێکھێنانی لیژنەیەک درا بە سەرۆکایەتی مستەفای سەید قادرجێگری سەرۆکی ھەرێم، لە دوای پێکھێنانی ئەم لیژنەیەش یەکەم کۆبوونەوە بە بەشداری دەزگای ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی ھەرێم بەڕێوەدەچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد موفتی بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بڕە بەنزینێکی زۆریان ڕەوانەی بازاڕەکان کرد ئەوەش وایکرد نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە ٨٠٠ دیناردا جێگیر بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاریانداوە بەنزینی ٦٩٠ دیناری تایبەت بکرێت بە ھۆکانی گواستنەوەی گشتی وەک پاس و تەکسی تاوەکو ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی کرێی ھاتوچۆی ھاوڵاتیان بگرن، ڕۆژانەش ٤٠٠ ھەزار لیتر لەو بەنزینە ڕەوانەی سلێمانی دەکەن.

لە بارەی ناڕەزایی شۆفێران لەسەر خراپی کوالیەتی بەنزینی ٨٠٠ دیناری، ئەحمەد موفتی ڕایگەیاند، لیژنەیەکیان پێکھێناوە و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئەو گرفتە بە یەکجاری چارەسەر دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا ئەندامانی دەستەکە بە وردی کێشە و گرفتەکانی نەخۆشخانەی (ھیوا بۆ تووشبووانی شێرپەنجە)یان بۆ سەرۆکی پەرلەمان ڕوونکردەوە.

لە بارەی کەمی دەرمان، کۆنبوون و لە کارکەوتنی بەشێک لە ئامێرەکانی پشکنینی سەنتەری ژیانەوە، ھاوکات یاداشتێکیان ئاراستەی لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان کرد کە تێیدا وردەکاری سەرجەم کەموکوڕییەکانی نەخۆشخانەکەیان خستبووەڕوو.

پاشان، ئەندامانی دەستەکە داوایانکرد یاسای ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠١٢، یاسای سندوقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لە ھەرێمی کوردستان، ھەموار بکرێتەوە، لە ‌پێناو گرنگیدان و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ تووشبووانی شێرپەنجە.

د. ڕێواز فایەق ڕایگەیاند، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، وێڕای پشتیوانیکردنی لە تێکڕای داوا ڕەواکانیان، بەڵێنی پێدان کە درێغی ناکات و ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ کۆمەککردن و بەھاناوەچوونی نەخۆشخانەکە، جەختیشی کردەوە کە لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان ڕادەسپێرێت بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە کەموکوڕییەکانی نەخۆشخانەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...591592593594595...925