لە سنوری سلێمانی و دھۆک ١٣ کەس بە تۆمەتی تێکدانی ژینگە دەستگیرکران
کوردسات نیوز
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
بەپێی بەدواداچوونێکی کوردسات نیوز کە ئامارەکانی لە دەستەی ژینگەی ھەرێم وەرگرتووە، لە رۆژی ١٧ تا ئەمڕۆ، لە زاخۆ شەش تۆمەتبار لەسەر داربڕینەوە و لە پیرەمەگروون و گاپیلۆن دوو تۆمەتبار لەسەر سوتاندنی دار و دروستکردنی خەڵوز دەستگیرکراون. لە ھەمان ھەفتەدا، لە سلێمانی سێ تۆمەتبار و لە پێنجوێن دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی بیرھەڵکەندن دەستگیرکراون.
ھاوکات دەستەی ژینگەی ھەرێم ھۆشداری دەدات و دەڵێت، لەئێستادا بڕینی داری دارستانەکان و خەڵوزکردن لەلایەن ھەندێک لە ھاووڵاتیان و گوندنشینان بووەتە دیاردە، ھەرچەندە مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بەردەوامن لە ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران، بەڵام پێویستە ھاووڵاتیان بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ سروشت و ژینگەی کوردستان بکەن.



