مەزڵوم کۆبانێ ھۆشداری دەدات لەسەر نیازی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لە سوریا
کوردسات نیوز
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
"مەزڵوم کۆبانێ"فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات"ھەسەدە"پەیامێکی سەبارەت بە نیازی تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی نوێ لە خاکی سوریا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە بە مەرجی دیپۆرتکردنەوەی ئاوارەکانی سووریا و تێکدانی خۆبەڕێوەبردن لە باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت.
راشیگەیاندوە، ھەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تورکیا لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا ئازار و ناڕەحەتی بۆ خەڵک دەھێنێت.