سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە مووچەی ئەو پەرلەمانتارەش رایگەیاندوە، کازم فاروق ھێشتا ئەندامی پەرلەمانە و بەپێی یاسا بەرکارەکان شایستەی مووچەیە، بەپێی مادەی ١٢٠ی پەیڕەوی ناوخۆش دەبێت لە خەرجی نەخۆشییەکەیدا ھاوکاری بکرێت، لەو چوارچێوەیەشدا مانگانە مووچەکەی دەخرێتەسەر ھەژماری تایبەت، بەڵام لە دوای پێکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی نەخۆی نەخێزانەکەی ھیچ بڕە پارەیەکیان لە ئەژمارەکەی رانەکێشاوە.

دەقی روونکردنەوەکە:
روونکردنەوەیـەک لـە نووسینگەی بـەڕێـز سـە رۆکی پەرلەمانـەوە سـەبـارەت بـە تەندروسـتی پەرلە مانتار د. کازم فاروق:
بە پێویستی دە زانین روونکردنەوەیەک سـەبارەت بە دۆخی تەندروستی ئەندامی پەرلە مانی کوردستان بەرێز (د. کازم فاروق) بخەینەړوو..
لێرەوە بـە ھـەموو لایەکی رادەگەیـەنـین کـە ئـەم ئیوارەیـە بـەڕێز د. رێواز فـائـق سـەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەل بەرێز د.زاھر فاروق بـرای د. کازم لە ړەوشی تەندروستی بەرێزیانی پرسی، و بەرێز د.زاھر رایگەیاندووە کە دوخی تەندروستی د.کازم فاروق ناجیگیرە و لەژیر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد دایە.
تایبـەت بـە شایستە داراییەکان و مووچـەی (د.کـازم فاروق) یـش کە پرسیارێکی زەرمـان لە بارەیەوە ئاراستە دە کرێت، بە پێویستی دەزانین ئە وە رابگەیـەنـین کـە بـەرێزیان ھێشتا ئە ندامی پەرلەمانـە و بـە پێی یاسـا بـەرکارەکان شایستەی مووچـەیە،و بـە پێی مـاددەی (۱۲۰)ی پــەیرە وی ناوخۆی پەرلە مان دە بێت لـە خـە رجی نە خۆشیەکەشیدا ھاوکاری بکرێت، لـەو روانگەیەوە وەک مافێکی یاسایی بریاری بە ردە وامی مووچـە کـە لـە ئـە سـتـوی بـە ریز سـە رۆکی پە رلە مانە، و مانگانە مووچەکە دەخریتـە سـەر ھە ژماری تایبە تی بەڵام لەلایەن خێزانەکەیەوە پێمان راگەیەندراوە کە لە دوای پیشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوە کە نـە خۆی و نە خێزانەکەی ھـیـچ بـرە پارەیـەکیان لـە رسیدە کەی رانەکیشاوە، و ئەوەی لە ئێستادا گرنگە ئەوەیە ھەموولایەک نزای خێری بۆ بکەن.
بۆیە داوا لە تەواوی دەزگاکانی راگەیاندن دە کەین، کە لە ئێستادا رێز لە تایبەتمەندی کەسیی و باری دەروونی خێزان و کەس و کارەکەی بگرن و بە ھەستیاریەوە مامەڵە لەگەل ئە م بابەتەدا بکەن.