بەپێی راگەیەندراوێک رێگە ئاوریشم کاریگەری لەسەر خێرایی و نەمانی دواکەوتن و پچرپچڕبونی ئینتەرنێت لە ھەرێمی کوردستان عێراق ناوچەکەش ھەروەھا یارمەتیدەردەبێت لەکەمکردنەوەی ئاڵۆزی و جەنجاڵی ھاتوچۆی داتاکان و ھێڵی ئینتەرنێت بۆ نزیکەی ٧٠میلی چرکە.

کێبڵەکانی پرۆژەی ترانزێتی رێگەی ئاوریشمی لەعێراق کەکۆمپانیای ئای کیو ئەنجامی دەدات بەسەر شەش وێستگەدا دابەشبون کە لەھەریەک لەفاوی عێراق بەڕێگەی کەنداوی عەرەبی ، سەفوان لەڕێگەی وڵاتی کوەیت، عەرار لەڕێگەی وڵاتی سعودیە، مونزیریە لەڕێگەی ئێران، دێرەبون لەڕێگەی تورکیاو رەبیعە لەرێگەی سوریاوە بۆ تورکیا پێکدێت.

بەوپێیەی پرۆژەکە وەک ترانزێتی ئینتەرنێت بەکاردێت عێراق بەجیھانی دیجیتاڵی دەبەستێتەوەو بەوەش دەچێتە ئاستی ئەو وڵاتانەی سیستەمی ئینتەرنێتیان پێشکەوتوە و پێشەنگن.