بە پێی رێکخراوی ھەنگاو، لە ماوە ٣٥ رۆژی رابردوودا لە درێژەی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، ٥٧ منداڵ رفێندراون کە ١٦یان خوێندکاری کچن و ٤١یان خوێندکاری کوڕن و ناسنامەیان ناسراوەتەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە کۆی گشتی ١٥٠ خوێندکاری کچ و کوڕ لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە رفێندراون و زۆرترینیشیان لە شارەکانی سەقز و جوانڕۆ بوون، بەڵام بەھۆی پچڕانی ئینتەرنێت و فشارەکانەوە بۆ سەر بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان، نەتوانراوە زانیاری تەواویان لەبارەوە دەستبکەوێت و ناسنامەیان ئاشکرابکرێت.

ئەمشەویش خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان درێژەی ھەبووە و پێکدادانیش لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستبووە.