ئەمڕۆ ٢٠/ ٦/ ٢٠٢٢ ( ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ بەیاوەری بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی ئاوی چەمچەماڵ و شۆڕش سەردانی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکانیان کردوو باس لە ڕێگاچارەکانی کەم ئاوی لە سنورەکە کرا.
کۆبوونەوەکە بەمەبەستی تەرخانکردنی بوودجەیەکی تایبەت بوو بۆ گۆڕینی ئەوبەشەی بۆڕی ئاوی چەمچەماڵ بەوەش چارەسەرێکی باشی کێشەی کەم ئاوی دەکات .
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا بە دابینکردنی ئاو بەتانکەر بۆ ئەو گەڕەکانەی کە شەبەکەی ئاویان نیە.
ئەم کۆبوونەوەیەش دوای کۆبوونەوەی دوێنێ یەکشەممەی قائیمقامی چەمچەماڵە لەگەڵ بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) کەبڕیاری چارەسەرکردنی بەشێک لەکێشەکانی فەرمانگەکانی ئاو درا.
کەمال محمد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم بەوەکالەت لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، خواستی بەکارھێنانی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان رۆژانە ٥ تا ٦ ملیۆن لیترە و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە سێ سەرچاوە بەنزین دابین دەکات، کە یەک ملیۆن لیتری لە پاڵاوگەی کار و یەک ملیۆن و ٥٠ ھەزار لیتری دیکە بە پێی رێکەوتنێکی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق دابین دەکرێت و ئەوی دیکە لە دەرەوەی ھەرێم ھەناردە دەکرێت، بەڵام ئەوەی تایبەتە بە عێراق ماوەی ٤٥ رۆژە ناردنی ئەو بەنزینە راگیراوە.
راشیگەیاند، بڕیاردراوە رۆژانە ٢ ملیۆن لیتر بەنزین بۆ ھەولێر و دھۆک دابین بکرێت لەگەڵ دابینکردنی زیاتر لە ١ ملیۆن لیتر بەنزینی دیکە بۆ سلێمانی و ھەڵەبجە. ھەروەھا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیایەکدا رێککەوتوون کە ٢ تا ٣ ملیۆن لیتر بەنزینی دیکە دابین بکات.
وەزیری سامانە سروشتییەکان ئەوەشی راگەیاند، کە پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ھەفتەیەکدا ٣ ملیۆن لیتر بەنزین بخرێتە بازاڕەوە و بۆ ھەر لیترێکی ١٢٠٠ دینار لەسەر حکومەت دەکەوێت، بەڵام ٤٠٠ دینار پاڵپشتی دەکرێت بۆ ئەوەی نرخەکەی بۆ ٨٠٠ دینار دابەزێت.
د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی ٦ رۆژی رابردوودا نزیکەی ٤ ھەزار حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی سکچوون و ڕشانەوە لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی داخڵ کراون و حاڵەتی قورسیشیان تێدایە. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە نەخۆشخانەکان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
ھاوکات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە رایگەیاند، لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا ھەزار و ٨٥٩ حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی سکچون و رشانەوە لە نەخۆشخانەکان تۆمار کراون.
بەپێی بڕیارەکە، ھەڵگرتنی باجی گومرگی ١٥ جۆر خواردەمەنی دەگرێتەوە کە پێکھاتوون لە "ئارد، برنج، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، زەیتی گەنمەشامی، ڕۆنی ڕوەکیی بەستوو، ڕۆنی حەیوانیی بەستوو، چای ڕەش، شەکر، پاقلەمەنیی وشک (نۆک، نیسک، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیا، ماش)، شیری منداڵان بە ھەموو جۆرەکانییەوە."
بڕیارەکە رۆژی شەممە، ١٨ی حوزەیران دەرکراوە و بۆ گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان نێردراو دەڵێت، "بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر قەیرانێکی چاوەڕوانکراو لە بواری بەرھەم و پێداویستییە خۆراکییەی سەرەکییەکان بەھۆی جەنگی ڕوسیا-ئۆکرانیا و ڕێگەگرتن لە گرانبوونی نرخ لە بازاڕ، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیاری دا بە پەسەندکردنی پێشنیاری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەربارەت بە ھەڵگرتنی گومرگ بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر ئەم بەرھەم و پێداویستییە خۆراکییە سەرەککیانە."
ھەر لە بڕیارەکەدا ھاتووە، وەرگرتنی باج لە بازرگانانی ھاوردەکاری بەرھەمە خۆراکییەکان دوادەخرێت.
تۆمەتبارەکە لەلایەن نوسینگەی چەمچەماڵی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/سلێمانی دەستگیرکراوە و لەناو مۆبایلەکەیدا ژمارەیەکی زۆر وێنەو ڤیدیۆی نەشیاوی تێدا بوو کە ھەڕەشەی لە ژنان پێکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەڵێت، پاش بەدواداچوونێکی مەیدانی وورد توانرا دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر مۆبایلەکەیدا بگیرێت.
دەشڵێت، تۆمەتبارەکە تەمەنی ٢١ ساڵە و دانیشتووی چەمچەماڵە، لەناو مۆبایلەکەیدا ژمارەیەکی زۆر وێنەو ڤیدیۆی نەشیاوی تێدا بوو کە ھەڕەشەی لە ژنان پێکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان راشیگەیاند، "لە ئێستادا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یەکێکە لە سەرچاوە ھەرە سەرەکیەکای کێشە خێزانیەکان."

یەکێتی خانەنشینانی کوردستان لە ھەولێر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا چەند داواکارییەکیان ئاڕاستەی حکومەتی ھەرێم کرد، سەرەکیترینیان گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان بوو کە بە وتەی خۆیان حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠١٥وە تا ئێستا ٢٠ مووچەی خانەنشینان و فەرمابەران و مامۆستایانی بە نایاسایی دابەش نەکردووە و پێویستە بیگەڕێنێتەوە بۆ ھاووڵاتیان.
ھەروەھا داواشیان کرد دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و میکانیزمێکی گونجاو و بەبێ دواکەوتن بەڕێوەبچێت و مووچەکەشیان لە ڕیزبەندیی دابەشکردنی مووچەی توێژەکان پێش بخرێت.
ئەفسەرانی شەھید "محەمەد قودسی و خەیروڵا عەبدولکەریم و مستەفا خۆشناو و عزەت عەبدولعەزیز"، ساڵی ١٩٤٦ لە باشووری کوردستانەوە، چوونە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەھۆی بە شارەزاییان لە بواری سەربازیی، بەشداریان لە دامەزراندنی لەشکری کوردستان کرد، بەڵام دوای رووخانی کۆماری کوردستان کە تەمەنی کۆمارەکە تەنھا ١١ مانگ بوو، ئەو چوار ئەفسەرە گەڕانەوە کوردستان و لە لایەن پۆلیسی حکوومەتی ئەو کاتەی عێراقەوە دەستگیرکران و بە تۆمەتی باخیبوون لە سوپای عێراق و و بەشداریکردنیان لە ھێزی پێشمەرگەی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، لە ١٩ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤٧ لە شاری بەغداد لە سێدارە دران.
ئەو چوار ئەفسەرە، لە نامەیەکی ھاوبەشی دەستنووسدا، کە تەنھا ١٤ سەعات پێش لە سێدارەدان نووسیوویانە، سوورن لەسەر دژایەتیکردنی نەزانی و دواکەوتوویی خێڵەکی و بەھۆکاری سەرەکی شکستەکانی کوردیان داناوە.
لە بەردەم باخی گشتیی شاری سلێمانی، پەیکەری ئەو چوار ئەفسەرە شەھیدە دانراوە، کە پەیکەرەکان ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن پەیکەرتاش زاھیر سدیقەوە دروستکراون و چەند جارێک نۆژەنکراونەتەوە.
میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان ئاماژەیان بەوەکرد، لە شەوی رابردووەوە لە دەوروبەری ناوەندی عەفرین و گوندەکانی ناحیەی شیراوا لە باشووری عەفرین، پێکدادانی سەخت لە نێوان دەستەی تەحریر شام و سوپای نیشتمانیی، کە دوو گرووپی چەکداریین و نزیکن لە ئەنقەرە دەستیپێکردووە.
بەپێی زانیارییەکان، دەستەی تەحریر شام دەستیان بەسەر ناحیەی جندریسە و چەند گوندێکی ناحیەی شیراوادا گرتووە و بەرەو ناوەندی شاری عەفرین جوڵەیان کردووە.
میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان ئاماژەیان بەوەشکرد، پێکدادانەکانی نێوان ئەو گرووپانەی نزیک لە تورکیا بە سەختی بەردەوامن و چەکی قورس لە پێکدادانەکاندا بەکاردەھێندرێن و بەھۆی ئەو رووبەڕووبوونەوانەش چەندین کەس کوژراون، کە منداڵیشیان لە ناودایە.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەیەک تێستیان بۆ بەغداد ناردووە و بەپێی ئەنجامەکانی بەغداد ١٠ حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمار کراوە.
وتیشی، بەپێی ئەو پشکنینانەی لە سلێمانی کراون ٥٦ حاڵەتی نەخۆشییەکە تۆمارکراوە. راشیگەیاند، ھەموو ئامادەکارییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە گیراوەتەبەر.
ھاوکات د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، داوایان لە حکومەتی ھەرێم کردووە بودجە بۆ رووبەرووبونەوەی کۆلێرا لە سلێمانی و دەوروبەری تەرخان بکات.
لە بارەی دەنگۆی گیان لەدەستدانی زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی بەھۆی نەخۆشی کۆلێرا، کوردسات نیوز بەدواداچوونی بۆ ھۆکاری گیان لەدەستدانەکە کرد و سۆران باجەلان، بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، زیندانییەکە ئێوارەی دوێنێ گیانی لەدەستداوە و بۆ ئاشکرابوونی ھۆکاری گیان لەدەستدانی تەرمی زیندانییەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و تا ئێستا ئەنجامەکەی دەرنەچووە.
ئاشکراشیکرد، ژمارەیەک حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە لەناو زیندانییەکان ھەیە و چارەسەری پزیشکیان بۆ دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدرێژەی کار و چالاکییەکانیان و لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی بەگژداچونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و ڕێگریکردن لەمەترسی پەرەسەندنی ئەو جۆرە تاوانانە، ھێزەکانیان لەماوەی پێنج مانگدا ٣٨ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانە بە تۆمەتی ھەڕەشەکردن و ترساندن و ھەڵخەڵەتاندن و چەندین تاوانی جۆراوجۆر، کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سۆشیال میدیاوە، ئەنجام دراون، دەستگیر کراون و تۆمەتباران ڕووبەڕوی یاسا کراونەتەوە.
د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "ئەم یاسایە یەکێک دەبێت لەو یاسا ھەرەباشانەی کە پارێزگاری لە ژینگەی کوردستان دەکات، ھاوکات سنوورێک دادەنێت بۆ مامەڵەکردنی خەڵک لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکان و کڕین و فرۆشتن پێیانەوە".
وتیشی، "دیاردەی زۆربوونی ئاژەڵی بێلانە لەسەر شەقامەکان و شوێنە گشتییەکان مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ژیان و گیانی خەڵک، لە رووی تەندروستیشەوە گونجاو نییە، بێجگە لەوەی کە ئاژەڵەکانیش پارێزراو نین و دیمەنی لەناوچوونیان بەھۆی ڕووداوەکانی ھاتوچۆوە ڕۆژانە ئازاربەخشن و مایەی دڵتەنگین".
لای خۆیانەوە بەرپرسی شێڵتەرەکانی پاراستنی ئاژەڵە بێلانەکان، لەگەڵ پزیشکانی ڤێتەرنەری و چالاکوانانی بواری پاراستنی ئاژەڵە ماڵی و کێوییەکان، بە سەرنج و تێڕوانینەکانیان خۆیان خستەڕوو و بڕیار درا سەرجەم پێشنیاز و سەرنجەکان یەکبخرێن و ڕاوبۆچوونی شارەزایانی زیاتری لەبارەوە وەربگیرێت، بۆئەوەی دواتر وەک پێشنیازەیاسایەکی تێروتەسەل بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.
سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ سێ زیندانی بەھۆی سکچون و رشانەوە گیانیان لەدەست داوە و رۆژی ھەینی و شەممەش دوو سزادراوی تر بەھەمان ھۆکار گیانیان لە دەستداوە.
سەرچارەکەی چاکسازی گەورانی سلێمانی وتیشی، زیندانییەکان نەخۆشی درێژخایەنیان ھەبووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەکە پەتای سکچون رشانەوە لە سلێمانی بڵاو بووەتەوە و بەھۆیەوە تەندروستی سلێمانی بۆ رێگریکردن لە پەتاکە چەنین رێکاری گرتووەتەبەر و ھەر ھەمڕۆش بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد کە چەندین حاڵەتی توشبوون بە کۆلێرا لە سلێمانی تۆمارکراوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی سکچوونی توند زیادیکردووە و تیمەکانی پەتازانی بەپێی ستانداردی پەتازانی ڕێژەی پشکنین بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەکانی کۆلێرا ئەنجامدراوە، بەمەش ژمارەیەک لە حاڵەتەکانی کۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەکان لە ھەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەولێر دەستنیشانکراون.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، دوای پشتڕاستکردنەوەی تاقیگەیی، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێکاری زیاتر و توندتری لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی کشتوکاڵ و شارەوانی و ناوخۆ و پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆکان گرتووەتەبەر بەھەماھەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی WHO و تەندروستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لەبواری خۆپارێزی و چارەسەری و دابینکردنی پێداویستی پزیشکی.
وەزارەتی تەندروستی داوا لە ھاوڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنماییەکانی پاکوخاوێنی کەسی و دڵنیابوونەوە لە ئاوی پاکی خواردنەوە و خۆراک بن و لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی سکچوون بەزووترین کات پەیوەندی بە دەزگاکانی تەندروستی بکەن لەپێناو ڕێگریکردن لە ئاڵۆزکانییەکان و سەلامەتیان.
محەمەد عەبدی بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژرا و ھۆکاری رووداوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی پانزەساڵ بەر لەئێستای نێوان بکوژ و کوژراوەکە.
وتیشی، چەند ساڵێک پێش ئێستاش برایەکی ئەو کەسەی ئەمڕۆ کوژراوە، لە مەیدانی ئاژەڵانی ناحییەی شۆڕش کەسێکی بەناوی ھـ.غ، کوشتووە، ئەمڕۆش برایەکی بکوژی پێشوو سەردانی چەمچەماڵی کردووە و لەلایەن کەسوکاری کوژراوی پێشووەوە بینراوە و لەنێوانیاندا گرژی دروستبووە.
ئاشکراشیکرد، بەھۆی ئەو گرژیەی دروستبووە کەسێک بەسەختی بریندار بوو پاش گەشتنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەرێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ رونیکردەوە، ھێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.