ئاژانسی ھەواڵی میھری ئێران لە زاری سەید حسێن حسێنی سەرۆکی گشتی دادگاکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە، بەپێی ڕێنماییەکانی ڕێبەری ئێران و فەرمانی سەرۆکی دەسەڵاتی داد بۆ روبەروی رێکخەرانی خۆپیشاندانەکان ١١٠ کەس دەستگیرکراون و دوای کۆتاییھاتنی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی  بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی کۆمەڵگە و ھێرش بۆ سەر پۆلیس و ھاوکاری گروپە نەیارەکان سزایان بۆ دەرچووە. 

سەرۆکی گشتی دادگاکانی رۆژھەڵات ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ٨٣٪ی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکان دەستیگیرکراون لە دانانی بارمتە ئازادکراون.