ژمارەیەک کادری پارتی دیموکراتی کوردستان بە پلەی جیاجیای حزبی لە سنوری لیژنەی ناوچەکانی"مەرگە و بیتوێن و حاجیاوا و خۆشناوەتی" راگەیەنراوێک بۆ رایگشتی و لایەنی پەیوەندیدار بڵاودەکەنەوە رایدەگەیەنن،ساختەکاری و خروقات بەچەندین شاهید و بەڵگەی حاشا هەڵنەگر لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی چواردەی پارتی ئەنجام دراوە،لە بەرژەوەندی ئەوکاندیدانەی بە ساختە دەرچێنراون .

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لەلای لیژنەی یاسایی سکاڵایان تۆمارکردووە، دادوەر بڕیاری دوبارە کردنەوەی ھەڵبژاردنیان لەو سنورە، بەڵام لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنی کۆنگرە بڕیاری لیژنەی یاساییان بەلاڕێدا بردووە بەھۆکاری شەخسی، سکاڵاکەیان ئەنجامی نەبووە.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەگەر وەڵامی داواکارییەکەیان نەدرێتەوە، لە رۆژانی داھاتوودا ھەموو ئەو بەڵگانەی سەبارەت بەو ساختەکاری و خروقاتانە ئەنجام دراوە بۆ ڕای گشتی دەخەنەروو.