بەشدار حەسەن:بە ھۆکاری سیاسی داواکاری زیندانیانی بادینان جێبەجێ ناکرێت
کوردسات نیوز
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
"بەشدار حەسەن"سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، زیندانیانی بادینان داوایان کردووە، دۆسیەکەیان بگوازرێتەوە بۆ چاکسازی گەورانی سلێمانی، پێشتریش ئەو کارە کراوە و یاساییە، بەڵام بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی ھەولێر کە ئەفسەری زێرەڤانییە نوسراوەکە بەرزناکاتەوە بۆ وەزارەت، ئەوەش کێشەی بۆ گواستنەوەیان دروست کردووە.
وتیشی، ھۆکاری بەرزنەکردنەوەی ئەو داواکارییە سیاسییە، چونکە ئەگەر بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەورانی سلێمانی ئەوا ئازادکردنی بەمەرج دەیانگرێتەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، لەم ھەفتەیەدا بە چڕی کار لەسەر ئەوە دەکەن دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە بۆ سلێمانی.