کوردستانکوردستان

وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ساڵی ٢٠١٩ لەکاتی دۆزینەوەی ژمارەیەک گۆڕی بەکۆمەڵ لەبیابانی سەماوە، بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی وەزارەتی شەھیدان، بەھەماھەنگی دەزگای شەھیدانی عێراق تیمەکانیان ناردە شوێنی گۆڕەکان و بەشداربوون لە ھەڵدادانەوەی گۆڕەکان و گواستنەوەی رووفاتی ١٧١ ئەنفالکراو بۆ پزیشکی دادی بەغداد، بەمەبەستی ئەنجامدانی شیکاری و ھێنانەوەیان بۆ ھەرێمی کوردستان، بەڵام بەھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە ئەو کارە دواکەوت.

وەزارەتی شەھیدان راشیگەیاند، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، جەختیانکردەوە لە پێویستی گەڕاندنەوەی ئەو رووفاتانە، کە ژمارەیان ١٧١ رووفاتە و  ھەموو ئامادەکاریەکیش بۆ ئەم مەبەستە کراوە و ھەوڵەکانیش بەردەوام دەبێت بۆ ھێنانەوەی ئەو رووفاتانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاشیگەیاند، ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بەفەرمانی دادوەر، لە چوارچێوەی ھەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە ھۆشبەرەکان و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ھەر جۆرە ماددەیەکی ھۆشبەر، کە زیان بە ئابووری ھەرێم دەگەیەنێت و کاریگەری خراپ لەسەر کۆمەڵگە دروست دەکات.

ئاسایشی سلێمانی ڕوونی کردەوە، ھێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەفەرمانی دادوەر لە چواری ئابی ٢٠٢٢، لە بازگەی تاسڵوجەی سلێمانی لە ئەنجامی پشکنینی ئاسایی دەستیان بەسەر بڕی  ٦٤، کیلۆ ماددەی کریستاڵدا گرت کە ماددەکە لە ناو دەبەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل شاردرابویەوە و لەدەرەوەی ھەرێمەوە ھێندرابوون، تۆمەتبارێکیش دەستگیرکراوە دانیشتوی شاری سلێمانیە بەناوی ( ڕ ، ح ، م ) . لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٤، بەنیازبووە  لە شاری سلێمانیەوە بیباتە شارەکانی تر، بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی  ٢٥، لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراوە و دەست بەسەر کریستاڵەکەدا گیراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاوات جەناب وەزیری دارایی ھەرێم لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەفدێکی  کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکێک لە دەستکەوتەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە کابینەی نۆیەم ئەوەیە کە توانیویەتی ببێتە فاکتەرێکی بەھێز بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و توانراوە داھاتی ناوخۆ بەرز بکاتەوە بە کەمکردنەوەی خەرجیەکانی.

لای خۆشییەوە وەفدەکەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا پشتگیری خۆیان بۆ وەزارەتی دارایی دەربڕی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوی گوللە ھاوەنێک لە ناو ماڵێکدا لە خۆرھەڵاتی شاری قامیشلۆ ٣ ئەندامی خێزانێک بریندار بون. ھاوکات تۆپخانەکانی تورکیا گوندی (شلومیە و گردێم و تەل جیھانی) سەر بە شارۆچکەی (تربە سپیە)یان لە خۆرھەڵاتی شاری قامیشلۆ کردۆتە ئامانج و چەند تۆپێک لە نزیک بارەگای ئەمریکا لە گوندی (مزگەفتیش) کەوتونەتە خوارەوە.

 گوندەکانی (سێگرکا و تەل زیوان) کە دەکەونە نێوان قامیشلو و عامودا تۆپباران کران و لە ئەنجامدا ٧ ھاوڵاتی بریندار بون و گوندی (قەرەمانە)ی سەر بە شارۆچکەی درباسیەش تۆپباران کرا.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پیرۆزباییەکە .....

بەڕێز کاک محەممەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان 

بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و لایەنگرانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی یادی ٤٦ ەمین ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ھیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین لەخەباتی سیاسی دا. 

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەوێستگە جیاکانی خەباتیدا رۆڵێکی نیشتمانیانەی نواندووە و چەندین رۆڵەی خۆی کردۆتە قوربانی رزگاری کوردستان و داکۆکیکردن لەمافە ڕەواکانی.

بۆ حزبە تێکۆشەرەکەتان دەخوازین بەھەمان گوڕوتینی ساتی دامەزراندنییەوە بەردەوام بێ و کاربکات بۆ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد بەتایبەت لەمەسەلە چارەنوسسازەکاندا و بەشێک بێت لەھەوڵەکانی چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و دۆخە چەقبەستوەکان و کاربکات بۆ بەدیھێنانی مافە دەستورییەکانی ھەرێمی کوردستان. 

قوباد تاڵەبانی 
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەتانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزتان، سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم.

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پرشنگدارە لە شۆڕشی نوێ و پێگەیەکی گرنگی ھەبووە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا.

لەم بۆنەیەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان دەکەینەوە لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و پاراستنی مافە دەستووریی و نەتەوەییەکانمان.

ھەر شاد و سەرفراز بن

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی
 سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
٨ی ئابی ٢٠٢٢

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بڵاویکردەوە، باڵەخانەیەکی نوێ بۆ قوتابخانەی سنگر دروست دەکرێت و بەھاوکاری و ھیممەتی خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ئاستەنگەکانی بەردەم دروستکردنی باڵەخانەکە نوێ لە شارباژێر چارەسەر دەکرێت.

لەسەر داوای بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێر، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، گرفتەکانی بەردەم بنیاتنانی قوتابخانەی سنگر چارەسەر دەکات و ئێستاش کارەکانی لەقۆناغی کۆتایدایە و بڕیارە بۆ ئەمساڵی خوێندن بخرێتە خزمەتی خوێندکارانی گوندەکە و مامۆستایانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو کەسانەش کە دووبارە دەیانەوێت ببنەوە بە مامۆستای وانەبێژ، دەتوانن فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.

بۆ دەستکەوتنی فۆرمەکە کلیک لێرە بکە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان:

بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان..

بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی..

بەبۆنەی (٤٦) چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.

ئومێدەوارین ھەمیشە لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامدابن لە کاری حزبی و سیاسیدا لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە ڕەواکانی میللەتەکەمان.

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پڕشنگدارە لە خەبات و تێکۆشان دژ بە دیکتاتۆریەت و دوژمنانی گەلەکەمان، ھیواخوازین ھەمیشە لەسەر ئەو ڕێباز و پرەنسیپە دیموکراتییانەدا پێشەنگی بکات کە لەسەری دامەزراوە.

جارێکی دیکە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنتان لێدەکەم، ھەردەم لە بەرەوپێشەوەچوون و گەشەکردنی بەردەوامدابن.

د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لەئێستادا وەزارەتی کارەبا ملیۆنێک و ٧٧٠ ھەزار ھاوبەشی ھەیە،  ئەو ھاوبەشانەی کارەباش لە ھاوڵاتیان و فەرمانگە و شوێنە بازرگانییەکان زیاتر لە تریلیۆنێک دینار قەرزاری وەزارەتن.

راشیگەیاند، نەگەڕانەوەی ئەو قەرزە، کاریگەری زۆری لەسەر بەڕێوەچوونی پڕۆژەکان دروستکردووە، چونکە بە پێی دەسەڵاتی وەزارەت ١٠% ئەو ترلیۆن دینارە بۆ وەزارەتە بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆژەکان کە دەکاتە نزیکەی ١٠٠ ملیار دینار، ئەوەی تریشی دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەت.

سەبارەت بە رێکارەکانی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزە لەلای ھاوبەشانی کارەبا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەماوەی رابردوودا بە داشکاندنی ١٥%ی قەرزەکان پارەی کارەبا لە ھاووڵاتیان وەردەگیرایەوە، یاخود بەرەچاوکردنی رەوشی دارایی ھاووڵاتیان بە قیست ئەو پارەیە لە ھاووڵاتیان وەردەگیرێتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بڕیارە رۆژی چوارشەممە نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم بە ئامادەبونی "جنین پلاسخارت" نێردەی تایبەتی نەتەوە یەگرتووەکان لە عێراق لە سەرۆکایەتی ھەرێم کۆببنەوە و بڕیار لەسەر دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدەن.

ھەر بە پێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەی سەرکایەتی ھەرێم، بۆچوونی لایەنەکان و بەربەستەکانی بەردەم پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و رەوشی سیاسی عێراق و ھەرێم تاوتوێ دەکرێت.

کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە پێشتر و لە رۆژانی ٢٦ی ئایار و ٩ی حوزەیرانی ئەمساڵ، لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لە سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ بڕیاردان لەسەر رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە، بەڵام ھەردوو کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام بوون.


 

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، تورکیا ٤ ھەزار و ١٨١ ئاوارەی سوری لەنێو ماڵەکانی خەڵکی ئاوارەی گرێ سپی نیشتەجێیانکردووە بە ئامانجی گوڕینی دیموگرافی ناوچەکە، کە ئەو ئاوارانە خەڵکی شارەکانی ئیدلب و حەما و حومس وغوتەی ڕۆژھەڵاتن.

لەلایەکی ترەوە دەریا یانک وەزیری خێزان و کاروباری کۆمەلایەتی تورکیا راگەیاندووە، حکومەت تورکیا ریگری لە ھەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی لە سوریا دەکات و ئاماجیەتی ناوچەیەکی ئەمنی بە درێژایی سنووری تورکیا لە گەل باکوری سوریا دروستبکات بۆ گەرانەوەی پەنابەرانی سوریا بۆ ئەو وڵاتە.

ئاشکراشیکردووە، پڵانی حکومەتی تورکیا ئەوەیە لەدوای ساڵی ٢٠٢٣ەوە ھیچ پەنابەرێکی سوری لە تورکیا نەمێنێت و بگەرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانی بەشداریکردنی لە گردبوونەوەی ھەدەپە لە شاری ئەستەنبۆل پەروین بۆلدان وتی، ھەدەپە تاکە ناونیشانە بۆ ئاشتی و دیموکراسی و دادپەروەری و چارەسەری ھەموو قەیرانەکانی تورکیا، وتیشی، لە رۆژانی رەش و تاریکیدا (ھەدەپە) زامنی دیموکراسی و ئاشتی راستەقینەبووە. 

بۆلدان ڕەخنە لە حزبەکانی تورکیا بەدەسەڵات و ئۆپوزسیونەوە دەگرێت و دەڵێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ھەڵبژاردنەکان تازە بیر لە کورد دەکەنەوە.

جەخت لەوەشکردەوە، ئەگەر ھەموو پارت و لایەنە سیاسیەکان پێکەوە خەبات و تێکۆشان بکەن، ئەوە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و ھەموو زیندانیانی ھەدەپە ئازاد دەکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێز کاک کەریم سنجاری 

‎بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (خاتوو ئەمیرە)ی خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
‎بۆئەم خەمە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەکەتان دەکەم.

‎لەخوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
‎٨ی ئابی ٢٠٢٢
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمەڵەی پزیشکانی چاو لە کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، ھۆشداری دەدات لە دەربارەی ئەو ھەڵمەتەی لە سۆشیاڵ میدیا باس لە گۆرینی رەنگی چاو بەشێوەی جوانکاری(تلوین العین) بەلێزەر یاخود ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی دەستکردی ڕەنگاو ڕەنگ. 

‎دەشڵێت، "ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە تەنھا پەسندکراوە بۆ چەند جۆرێکی دیاریکراو لەنەخۆشیەکانی چاو وەک نەبوونی ڕەشکێنەی چاو ... ھتد و بەھیچ شێوازێک ڕێگە پێدراو نییە بۆ مەبەستی جوانکاری ئەنجامبدرێت، چونکە دەبێتە ھۆی دروستبوونی چەندین ماکی مەترسیدار وە ڕەنگە ببێتە ھۆی لەدەستدانی بینین لە چاو دا".

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کۆمەلەکەیان بەھەموو شێوازێک ئەو ڕێکلام و بانگەشانەی بۆ جوانکاری گۆرینی رەنگی چاو دەکرێن لە سۆشیال میدیا رەتدەکاتەوە کە لەگەڵ رەوشت و بەھاکانی پزیشکی ناگونجێت. 

‎ کۆمەڵەی پزیشکانی چاو لە کوردستان داوا لە ھاوڵاتیان دەکات ئەو جۆرە زانیاریە نادروستانە پشتگوێ بخەن و بەھیچ شێوەک نەکەونە داوی ئەم ھەڵانەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم خاوەن خانووە زیادەڕەوەکان ئاگادار دەکەنەوە، تاکو رۆژی نۆی مانگی داھاتوو، مامەڵەی تایبەت بە تۆمارکردنی خانووە زیادەڕەوەکان وەردەگیرێت و لە دوای ئەو رێکەوتەوە ھیچ کارێکیان بۆ ناکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی داوای لە خاوەن خانووە زیادەڕەوەکان کرد، پەلە بکەن لە پێشکەشکردنی داواکانیان، بە کاروباری یاسایی پارێزگای سلێمانی، بۆ ئەوەی بە پێی یاسا کاری پێویستیان بۆ بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...592593594595596...956