ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی یەکێتی و یەکگرتوی ئیسلامی
٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
وەفدەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کە پێکھاتبوون لە ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و د. میران محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سالار سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەلایەن سەڵاحەدین بەھادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و د.محەمەد ئەحمەد و مستەفا عەبدوڵا کارگێڕانی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو پێشوازییان لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی زیاتری کاری ھاوبەشی نێوان لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بە گشتی و پەیوەندی لە مێژینەی نێوان یەکێتیی و یەکگرتوو کردووەتەوە.
ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا ئاماژەیانداوە بە نیگەرانیەکانیان سەبارەت بە رەوشی ئێستای ھەرێمی کوردستان.