وەفدێکی یەکێتی لە سلێمانی و ھەولێر سەردانی یەکگرتوو و کۆمەڵ و شیوعی و زەحمەتکێشانی کرد
کوردسات نیوز
٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیاندا وەفدی یەکێتی لەشاری سلێمانی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کردو لەلایەن مامۆستا سڵاحەدین بەھادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردنەوە پێشوازیان لێکرا.
لە دووەم وێستگەی سەردانەکە و لە شاری ھەولێر، وەفدی یەکێتیی سەردانی کۆمەڵی دادگەری کردو لەلایەن مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی حزب و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵاوە پێشوازیان لێکرا.
پاشان وەفدی یەکێتیی سەردانی حزبی شیوعی کوردستانیان کردو لەلایەن د. کاوە مەحمود سکرتێری حزبی شیوعی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازیان لێکرا.
ھەر ئەمڕۆو لەدوا وێستگەی سەردانەکەدا وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کردو لەلایەن بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزب و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازیان لێکرا.
لەمیانی کۆبوونەوەکاندا وەفدی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان نیگەرانی یەکێتیان لە شێوازی حوکمڕانی گەیاندە ھێزو لایەنە سیاسییەکان و راشیانگەیاند بەم شێوازە ناتوانین بەردەوام بین.
لە رۆژانی داھاتوودا، سەردانی وەفدی یەکێتیی بۆ لای ھێزو لایەنە سیاسییەکانی دیکە بۆ ھەمان مەبەست بەردەوام دەبێت.