"رەنج پشدەری"رۆژنامەنوس رایگەیاند، ٥٥ کۆچبەر دوای دەرچوونیان لە لوبنان و چەند رۆژێک مانەوەیان لەئاودا رێگایان لێ ون دەبێت و لەلایەن ھێزەکانی لوبنان دەستبەسەر دەکرێن، کە ٢١ کۆچبەریان کوردن.

وتیشی، لەئێستادا تەواوی کۆچبەرەکان رەوانەی ھوتێلێک کراون لە شارێک نزیک دەریا لە لوبنان، چاوەڕوان دەکرێت کۆچبەرەکان ببرێن بۆ پشکنین و دواتر رەوانەی گرتووخانەکان بکرێن.

راشیگەیاند، کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە داوا دەکەن، حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار بکەن بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە بۆ ھەرێمی کوردستان.