کوردستانکوردستان

بەھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانان یەکەیەکەی تایبەت بە ھیزەکانی سوریای دیموکرات، (ھەسەدە) ئەمیرێکی پێشووی داعشیان لە پارێزگای حەسەکە دەستگیرکردووە.

بەوتەی سەرچاوەکان ئەو ئەمیرەی داعش کە دەستگیرکراوە بۆمب و ئۆتۆمبیڵی مینڕێژکراوی ڕەوانەی باکوری خۆرھەڵاتی سوریاکردووە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ھەسەدە باسی لەوەشکردووە، ئەو ئەمیرەی داعش پێشتر کاری ڕێگەخۆشکردنبووە بۆ ھەڵاتنی خێزانە بیانییەکانی داعش لە کەمپی ھۆل و چەندین کاری تاوانکاری دیکەی کردووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند ، دوا نیوەرۆی ئەمرۆ سەربازگەی زێلکانی تورکیا لە رێی دوو مووشەکی کاتیوشاوە کراوەتە ئامانج ، بەڵام موشەکەکان لە دەروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و ھیچ زیانێکیان لێنەکەوتووەتەوە . 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە نۆیەمین جارە ھێرش دەکرێتە سەر سەربازگەی زێلکان کە تاکە سەربازگەی سەربازانی تورکیایە لە سنوری موسڵ ،  لە ھێرشەکەی مانگی رابردووشدا بۆ سەر سەربازگەکە کە بە شەش درۆن ئەنجامدرا ،  ٥ سەرباز و ئەفسەر و چێشتلێنەریکی کورد کوژران .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شوێنەوارناسان چەندین چینی جیاوازی شوێنەواریان تێدا دۆزیوەتەوە، سەبارەت بە گردی باقرتە. بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێریش ڕایگەیاند،  مۆڵەتیان داوە بە هەمان تیمی شوێنەواری زانكۆی ئەسینا كاری تێدا بكەن، ئاشكراشیكرد، ئەو گردە شوێنەوارێكی كۆن و گرنگە و 28كم لە باشوری شاری هەولێرەوە دوورە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 هەڵمەتەكە لە چوارچێوەی ناشتنی زیاتر لە ملیۆنێک نەمام ئەنجامدرا کە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا رایگەیاندبوو، کە تا یادێکی دیکەی یەکێتی دەبێت زیاتر لە ملیۆنێک نەمام بچێندرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان لە پەتای سکچوون و رشانەوە و پاپەندبوون بە ڕێنمایەکانی خۆپارێزی لە پەتاکە، ئێستا ڕێژەی توشبوون بە پەتای کۆلێرا (سکچوون و رشانەوە) کەمی کردووە و لە راپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستیش ئاماژە بەوەدراوە.

وتیشی: پلانەکانی وەزارەتی تەندروستی بەردەوامی ھەیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ھەر جۆرە پەتا و ڤایرۆسێک کە لە ھەرێمی کوردستان بوونی ھەبێت.

وەزیری تەندروستی داواشی لە ھاوڵاتیان کرد کە ڕێنمایەکانی تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن لە سەرجەم شوێنەکان تا بەدوور بن لە ھەر جۆرە نەخۆشییەک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پڕۆژانە بەبودجەی پێنج ملیار و ٥٧ ملیۆن دینار جێبەجێکراون لەسەر بودجەی ٨%ی داھاتی کارەبا و داھاتی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی قەزاکانی گەرمیان دابین کراون.

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان راشیگەیاند، بەشێک لەو پڕۆژانەی لەقۆناغی جێبەجێ کردندان، ڕۆڵیان ھەبووە لە چارەسەری کێشەی کارەبای ناوچەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەکشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران بەدواداچوونی کرد بۆ ئەو کێشە و گرفتانەی وەبەرھێنەران کە لەکاتی وەرگرتنی پڕۆژەیەکدا رووبەروویان دەبێتەوە و بەڵێنی پێدان کە پلانیان ھەیە لە ماوەیەکی کورتدا لەگەڵ ھەموو بەڕێوەبەرایەتییەکان کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وەبەرھێنەران و کەمکردنەوەی رۆتین.

قوباد تاڵەبانی پشتگیری خۆی بۆ وەبەرھێنەران دووپاتکردەوە و جەختی کردەوە بەھێزکردن و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت ستراتیژی حکومەتی ھەرێمە بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی ئابوری و لەمڕووەوە بە ھەموو تواناوە کاردەکەن زەمینەی لەبار بۆ وەبەرھێنان بڕەخسێنن تا وەبەرھێنەران بە خەیاڵی ئاسودەوە پڕۆژەکانیان جێبەجێ بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە ھاوبەشەکانمان دەکات و ئیدانەی  ئەو ھێرشانە دەکەین دەکرێتە سەر کێڵگەی غازی لە ھەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی. 

وتیشی، ئەو ھێرشانە بۆ تێکدانی سەقامگیری ئابووری داڕێژراون و مەبەستیان چاندنی تۆوی دووبەرەکی و ترساندنە.

راشیگەیاند، پێویستە لێکۆڵینەوە لەم ھێرشانە بکرێن و ئەوانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە. 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت، بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی خەڵکی عێراق و لەوانەش ھاوبەشەکانمان لە ھەرێمی کوردستان لە دژی ئەم جۆرە توندوتیژییە قبوڵنەکراوەدا و بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی ھەر دەرفەتێک بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و بەرەوپێشچوونی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراقیش رایگەیاند، ٢٨ توشبووی نوێی کۆلێرا تۆمارکراون کە ١٨یان لە کەرکوکن، بەوەش کۆی گشتی توشبووانی پەتای کۆلێرا لە عێراق گەیشتووەتە ٤٧ توشبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو بارەیەوە سامان سیوەلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی دووشەممە یەکەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەییە لە ھەرێمی کوردستان بە ھەموو بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی، کە ١٠٧١٣٥ خوێندکار تێیدا بەشدار دەبن و بەسەر ٢١٧٥ ھۆڵی ئەزموونی دابەش کراون".

وتیشی، ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی کارەبا کراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئیدارەی کارەبای پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ھەماھەنگ بن و ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ھاوڕا بن و ناونیشانی ھۆڵە ئەزموونییەکان بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبا بدەن تا لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان کارەبایان بۆ فەراھەم بکەن.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ باشتربەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و دروستکردنێکی کەش و ژینگەیەکی ئارام، ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کراوە بۆ ئەوەی ڕۆژانی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان کۆمپانیاکان ھێڵەکانیان لە کاتژمێر ٦:٣٠ی بەیانی تاوەکو کاتی تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان ڕابگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە روونکردنەوەیەکی بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییدا ھاتووە، ڤیدۆیەک بڵاوکراوەتەوە لە ھەندێک پەیج و دەزگای راگەیاندن ئاماژەبەوەکراوە کە تانکی بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی پیسە و ئاژەڵی مرداربووی تێدایە، ھاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئەو تانکیە دوور و نزیک پەیوەندی بە خەزان و تانکییەکانی بەڕێوبەرایەتییانەوە نییە. 


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان ھەموو سێ بۆ شەش مانگێک تانکییەکانی بەڕێوبەرایەتییان لەلایەن ستافێک لە ئەندازیار و کارمەندی ھونەری پاک دەکرێنەوە و دەشۆرێن و بەردەوام بەدواداچونی بۆدەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاندوە، پێشبێنی دەکرێت لە نیوەڕی ئەمڕۆوە خێرایی با زیاد بکات و ھەندێکجار چالاک دەبێت بۆ ٣٥ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، ئەوەش دەبێتەھۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و کەمبونەوەی مەودای بینین  لە ھەموو ناوچەکان، بەتایبەت لە ناوچەکانی ھەولێر و کەرکوک و گەرمیان، لە عێراقیش ناوچەکانی بەغداد و دیالە و تکریت و کەربەلا و نەجەف دەگرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ئاسمان لە نێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەور دەبێت لە گەڵ ئەگەری کەمێک ھەورە تریشقە و نمە بارانی کەم بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی ٢ تا ٣ پلە لە ناوچە جیاجیاکاندا بەرز دەبێتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی ڕوانسەر و سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنوری شارەکانی نەوسود و بانە بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکانی سنور برینداربوون، لە ئێستاشدا بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکەکانی تەندروستی لە شارەکانی پاوە و بانە کراون.

بە پێی ڕاپۆرتێکی رێکخراوەکە، رۆژانە بەھۆی سەختی ژیان و گوزەرانیان، بەشێک لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆ کاری کۆڵبەری روو لە سنورەکان دەکەن، لەلایەن ھێزەکانی پاسەوانی سنورەوە ھێرشیان دەکرێتە سەر و مەترسی بۆ سەر ژیانیان دروست دەبێت.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە پێشانگای ھەلیکاری دامەزراوەی ڤیم بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، کردنەوەی ئەو پێشانگایە دەرفەتێکی باشە بۆ بەستنەوەی کۆمپانیاکان بەو ھاوڵاتیانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن.

وتیشی، نزیکەی ھەزار و ٥٠٠ ھەلی کار راگەیەنراوە و ٦ ھەزار کەسیش خۆیان تۆمارکردوە، بەشێوەیەکی زانستی سیڤیەکان وەردەگرن، ھەوڵیش ئەدەن کەسیی شیاو لە شوێنی شیاو دابنێن.





بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دامەزراوەی ڤیم بەبەشداری ٥٠ کۆمپانیا پێشانگای ھەلی کاری بۆ گەنجان کردەوە و نزیکەی ھەزار و ٥٠٠ ھەلیکاری راگەیاند، یەکێکیش لە بەشداربوانی کۆمپانیاکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆمپانیاکەیان لە بواری پزیشکی ١٠ ھەلی کاری راگەیاندوە.

ھاوکات یەکێک لەو گەنجانەی بەدوای کاردا دەگەڕا لە پێشانگاکە رایگەیاند، ئەوە دەرفەتێکی باشە بۆ دۆزینەوەی کار لە بوارەکەی خۆیدا.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...588589590591592...925