سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ باڵیۆزی کۆماری ھیند لە عێراق کۆبووەوە
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
لە دیدارێکی نێوانیاندا کە سوبھاش کین، کونسوڵی گشتیی وڵاتی ھیند لە ھەرێمی کوردستان ئامادەیبوو، باسی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا و ھاوبەشیی کلتووری و پێکەوەژیانی نێوان ئاین و نەتەوە جیاوازەکان و ڕەنگاڵەیی و فرەیی و یەکترقبووڵکردنی نێوان سەرجەم پێکھاتەکانی کۆمەڵگەی ھیندی و ئەو لێکچوونانە کرا کە خاڵی ھاوبەشی نێوان ھەردوو گەلن.
دواتر باسی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان و لێکنزیکبوونەوەی زیاتری نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ھیندستان کرا، بەمەبەستی ئاڵوگۆڕیی ئەزموون و شارەزایی لەو بوار و سێکتەرانەی کە سوودیان ھەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و تەکنەلۆژی، پەرەپێدان و بەھێزکردنی تواناکان لەم ڕوانگانەوە.


