رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھاووڵاتییەکی تری کورد بەھۆی ئەشکەنجەوە لەلایەن ھێزەکانی سەر بە حکومەتی ئێران، لە تاران گیانی لەدەستداوە. 

ھاوکات لیژنەی پاراستنی مافی رۆژنامەنووسان ناوی ٥٠ رۆژنامەنووسی بڵاوکردەوە، کە لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی ئێران دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی دەستگیرکراون.

ئەو لیژنەیە راشیگەیاندووە، تەنھا ١٣ رۆژنامەنووس بە کەفالەت ئازادکراون و داواشیکرد بەخێرایی و بەبێ مەرج تەواوی رۆژنامەنووسان کە لە زیندانەکانی ئێراندا گیراون، ئازادبکرێن.

خۆپیشاندانەکان لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان لە دوو مانگ نزیک دەبنەوە، تا ئێستاش بەردەوامی ھەیە و چینی گەنجان بەتایبەت روبەڕووی سەرکوتکردنی دەسەڵاتداران دەبنەوە.