گەڕان بە دوای ٦١ کۆچبەری بێسەروشوێنی ناو یەختە ژێرئاوکەوتووەکەی ئیجە بەردەوامە
لاڤە
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
رەنج پشدەری رۆژنامەنووس بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو یەختە ژێرئاوکەوتوووەی کۆچبەران بە ٧٠ سەرنشینەوە ماوەی دوو رۆژە بووە لە تورکیاوە بەڕێکەوتووە بەرەوە یۆنان، دواتر لە نزیگ دوورگەی کاریستۆس گیریانخواردووە و داوای بەھاناوەچوونیان کردووە، بەڵام لە ئەنجامدا یەختەکەیان وەرگەڕاوە.
وتیشی، زۆرینەی سەرنشینانی یەختەکە ژن و منداڵن و بەپێی زانیارییەکانیش ھەشت ھاووڵاتی خەڵکی ھەرێمی کوردستانی تێدایە.
رەنج پشدەری ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا تەنھا نۆ کۆچبەر لەلایەن ھێزی دەریاوانی تورکیاوە رزگارکراون و کۆچبەرەکانی تریش کە ژمارەیان ٦١ کۆچبەرە بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.