کوردستانکوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغدا چاویکەت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەلی حەق، لەدیدارەکەدا جەخت لە ڕەخساندنی زەمینەی لەبار و گفتوگۆی بونیادنەرانە کرایەوە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان و زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا.

‏‎ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ھەوڵەکانی یەکێتی کرد و وتی، ئامانجی ئەوان یەکڕیزی و تەبایی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانە، ھەروەک دەیانەوێت لایەنەکان بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان ھەڵگرن و کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەن و ھەوڵی دروستکردنی داھاتوویەکی سەقامگیر بۆ ھاوڵاتییان بدەن کە شایستەی ژیانێکی باشتر و خزمەتگوزاری زیاترن.

پێشتریش سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووە  و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سازان لەسەر بنەمای ھاوبەشیی راستەقینە کرایەوە تاوەکو عێراق لەو دۆخە سیاسییەی تێیکەوتووە دەرباز بکرێت، ھەردوولاش پێشوازیان لە دەستپێشخەری لایەنەکان بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی گونجاو و زاڵبوون بە سەر ئاڵەنگارییەکان کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوار مانگی رابردوودا ھەزار و ٧٨١ سەربازی تورکیا لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا کوژراون، ھەروەها شەش ھەلیکۆپتەر و ٢ تانکی سوپای تورکیا تێکشکێندراون و  ٨٤ گەریلای پەکەکەش بوونەتە قوربانی.

ھەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لەو ماوەیەدا سوپای تورکیا ھەزار و ٥٣٢ جار چەکی کیمیایی دژی گەریلاکانی پەکەکە بەکارھێناوە، کە ئەوەش بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان تاوانی جەنگە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای تورکیا ناوچەیەکی نزیک لە ناوەندی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و گەڕەکی "شەھید بیمان"یان لە ناوەندی شاری کۆبانێ لە رێی فرۆکەی بێفرۆکەوان و گوللەھاوەنەوە بۆردومانکردووە. وتیشی، بۆردومانەکان زیانی ماددی زۆریان لێکەوتووەتەوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، ھەر ئەمڕۆش چەند گوندێکی سەر بە قەزای عامودا و دربەسێ و مەنبج و تربەسپی و تەل تەمر لە کۆبانێ لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومانکراون، ھاوکات لە عەفرینیش چەند گوندێکی سەر بە قەزای شێراوا لەلایەن تورکیاوە بۆردومانکراون.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە


دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی:

بەڕێزان سەرۆک، سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان
‎بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
‎ھیوادارم ئەم یادە ببێتە ھاندەرێک بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و کاری پێکەوەیی لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان. گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببێتە ھەوێنی کارکردنمان و بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حزبییەکان.
‎ھەر شاد و سەرفرازبن

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان 
‎١٦ی ئابی ٢٠٢٢

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی روونکردنەوەکەی فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان:

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو لەلایەن چەند بەرپرسێکی نابەرپرسی حزبی و حکومی لە ژێر فشاری ھەڕەشە ھەستان بە ئیفرازکردنی چەندین پارچە زەوی و داگیرکردنی بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان و ڕێگریکردن لەئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیجی کە بۆ خزمەتی شارەکە ئەنجام ئەدران.

ئەمڕۆ بەفەرمانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ڕێگریکردن لەو داگیرکارییە جوڵە بەھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرا بەرەو بەڕێوبەرایەتی شارەوانی سلیمانی بۆ پاکتاوکردنی گەندەڵکاران و دەستگیرکرنی ئەو کەسانەی ڕێگربوون لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناو شاری سلێمانی.

(١٦-٨-٢٠٢٢)
????????? ???????? ?????? ??????? 
فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، بەپێچەوانەوە پێی راگەیاندراوە هەر بەرپرسێك دەستوەردان لە كارەكانی شارەوانیدا دەكات و داوای زەوی یان كاری نایاسایی بكات، رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی حەمە ساڵح لە  راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار یاداشت و بەدواداچوونیان کردووە بۆ داگیرکردنی نزیکەی ٤٥ ھەزار پارچە زەوی لە سلێمانی، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا جارێکی دیکە دۆسیەکەی خستووەتەوە بەردەم سەرۆکی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکومەت و بەڵێنی چارەسەرکردنیانداوە.

عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت، راگرتنی پرۆسەکە کارێکی باشە و دەبێت ئەوەشی داگیرکراوە بگەڕێتەوە، ئەوەش دەستدرێژیە بۆ سەر ماستەر پلان و شوێنە خزمەتگوزاریەکان لاببرێت و بگەڕێتەوە.. وەک چۆن بۆ داگیرکاری ڕەخنەیان ھەبووە.. گەڕاندنەوەش بە کارێکی باش دەزانن. 

بە وتەی عەلی حەمە ساڵح، ناکرێت دەیان ھەزار فەرمانبەر چەندین ساڵە چاوەڕێی پارچەیەک زەوی بن پێیاننەدرێت و چەند بەرپرسێکیش بە بەھای سەدان ملیۆن دۆلار زەوی بفرۆشێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەر کەسێک زەوی ھاووڵاتیان یان دەوڵەت ئیفراز بکات و بیەوێت بە نھێنی بیفرۆشێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرنەبەر.

راشیگەیاند، ماوەیەکە تێبینی ھەندێک کاری نامۆیان کردووە کە ھەڕەشەن بۆ سەر ژیانی ھاووڵاتیان و موڵک و ماڵی دەوڵەت، چونکە کۆمەڵک کەسی دەمووچاو دووبارە پەیدابوون کە بوونەتە مافیا بۆ زەوییەکان و کۆشەکەکان و دوکان و خانووەکانی شارەوانی و پارە و سەرانە لە خەڵک وەردەگرن و ھەندێکیان بەناوی حزب و بەرپرسەوە قسە دەکەن.

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی دەشڵێت، بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی دەوڵەت و ھاووڵاتیان، داوای زیادکردنی ژمارەی پاسەوانەکانی شارەوانی سلێمانیمان کردووە، چونکە ژمارەیان کەمە، بەڵام بەھۆی راگرتنی دامەزراندن بۆیان زیادنەکراوە، بۆیە داوایان لە ئاسایشی سلێمانی کردووە پشتگیر و پشتیووانیانبن، چونکە کۆمەڵێک کەس پەیدابوون کە زەوی ھاووڵاتیانیان ئیفراز دەکەن، بەڵام ئەوان داوای ھێزیان کردووە بۆ رێگری لە فرۆشتنی ئەو زەوییانە بەنھێنی و گرتنەبەری رێکاری یاسایی، بەرامبەر ھەر کەس کە بیەوێت ئەو زەوییانە بە نھێنی بفرۆشێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەیاننامەیەکدا مەسەدە رایگەیاندووە، ململانێ لەگەڵ ھێزە ھەرێمی و خۆجێیەکان دەبێتە ھۆی کارەساتی مرۆیی و دەرەنجامەکانی لەسەر گەلانی ناوچەکە دەردەکەون.

روونیشکردووەتەوە ،ھەڕەشەکانی تورکیا مەترسی گەورە لەسەر ناوچەکە دروستدەکات و بەرەو شەڕێکی بێ کۆتایی پەلکێشییان دەکات کە ئەویش لەپێناو جێبەجێکردنی بەرژەوەندییەکانەتی بەشێوەیەکی گشتی و بەتایبەت لە سوریا.

مەسەدە لە بەیاننامەکەیدا سەبارەت بە قەیرانی سوریا ئاماژەی بەوەشداوە، ھیچ ئاسۆیەک نییە بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە لەماوەیەکی نزیکدا بەھۆی سیاسەتی ھێزە نێودەوڵەتی و ھەرێمییەکان کە دەستوەردان دەکەن، لەگەڵ سیاسەتی دیمەشق کە دوورە لە چارەسەری سیاسی، ئەوەش پرسەکەی بەشێوەیەکی گەورە ئاڵۆز کردووە.

ھەروەھا مەسەدە ئیدانەی ئامانج گرتنی ھاوڵاتیانی مەدەنی لە لایەن درۆنەکانی تورکیا لە باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا دەکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەنجومەنی ناوەندی سوید، باس لە پشتیوانی یەکێتی بۆ پارتی سۆسیاڵ دیموکرات لە ھەڵبژاردنی مانگی ئەیلول کرا.

پۆڵا سیروان تاڵەبانی ڕایگەیاند، بە ھەموو توانای خۆیانەوە ھاوکاری و پشتیوانی لە پارتی سۆسیال دیموکرات دەکەن لەپێناو سەرکەوتنیان لە ھەڵبژاردنەکەدا.

ھاوکات تورگنی لارشۆن سەرۆکی ئەنجومەنی شاری ئۆرەبروی پارتی سوسیاڵ دیموکرات کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو ڕایگەیاند، خۆشحاڵە بە ھەماھەنگییەکانیان لەگەڵ یەکێتیدا و لەداھاتووشدا پەیوەندییەکانیان بەھێزتر دەکەن و ھەوڵیشدەدەن متمانەی خەڵکی وڵاتەکەیان بەدەستبھێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی بڕیارێکی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ھەر لێپرسراوێکی یەکێتی لە سنووری سلێمانی، لە ھەر ئاست و بەرپرسیارێتییەکی حزبی، ڕێکخراوەیی، حکومی و سەربازیدا بێت بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە پێدراو نییە ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆی بەکاربھێنێت بۆ دەستکەوتی تایبەت،  بۆ وەرگرتنی زەوی و زار و موڵکی گشتی یاخود فشار بخاتە سەر فەرمانبەر و دامەزراوە حکومییەکان.
ھەر بەپێی بڕیارەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ھەر ھەڤاڵێکی یەکێتی لەھەر ئاستێکی حزبیدا بێت سەرپێچی لەو شێویە بکات جگە لەوەی ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی سزای توندی ڕێکخراوەیی دەدرێت. 

لە بڕیارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، چاوەڕوان دەکەن سەرجەم حزب و لایەنەکانی تر ھەمان ھەڵوێستیان ھەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ژمارەیەک پەرلەمانتاری ھەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە، زیندانیانی بادینان دوای بەربوونی مەرجدار دەیانگرێتەوە، پێویست بوو کارڕایی ئازادکردنیان بۆ ئەنجام بدرایە، بەڵام بەمەبەست و ھێڵدراونەتەوە لە کونجی زینداندا. 

ئەو پەرلەمانتارانە ئاشکرایان کردووە، ٢٦ ڕۆژە زیندانیانی بادینان مانیانگرتووە و دۆخی تەندروستی بەشێکیان ناجێگیرە و ژیانیان لە  مەترسیدایە، لەبەر ئەوە  دەبوو بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی ھەولێر کارڕایی بەردانی مەرجداری  ئاڕاستەی داواکاری گشتی بکردایە، تاکو ئەوانیش بەزووترین کات مامەڵەکانیان ئاراستەی دادگای کەتن بکات بۆ ئەوەی ئازاد بکرێن.

ئەو پەرلەمانتارانە داوایان کردووە لێکۆڵینەوە و لێپرسنەوە لەو کەسانە بکرێت کەمتەرخەمیان کردووە و دەڵێن،  سەلامەتی گیانی گیراوانی بادینان لە ئەستۆی داواکاری گشتی چاکسازی و بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی ھەولێر دایە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گردبونەوەکە لەبەرامبەر ئەوەدا ھات ڕۆژانە  ئۆتۆمبێلێکی زۆری بارھەڵگر لە پێش دوکانەکانیان ئەوەستن بۆ وەرگرتنی سوتەمەنی و وەک خۆیان دەڵێن کاریگەریان خستوەتە سەر ئیش و کاریان و بازاڕی ئەوانی لاواز کردوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەھاب ھەڵەبجەیی دەڵێت،  کارەکانیان لەگەڵ ھەڤاڵانی کۆماندۆ ئەوە دەردەخەن بۆ ھەمیشە لە بەرەی ڕەسەنی گۆڕانکاری و چاکسازی و ڕێبازی ڕاستەقینەی خزمەتکردندا دەمێننەوە.

ھەروەھا  دەڵێت،  ئەوان فێرنین خەڵک و حزب و سەرکردەکانیان بۆ کورسی و پۆست و بەرژەوەندی کەسی بفرۆشن، وەک ئەو بە ناو بەرپرسانەی پێشتر پۆستەکانیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و خێزانەکانیان بە کار دەھێنا، ھەر کەسێک پێچەوانەی ئەم بیر و بۆچونە لە کارەکانیان بڕوانێت چەواشەکار و تێکدەر و لادەرە و دەتوانن بە کاری چاکسازی و ڕێگریکردن لە قۆرخکاری و گەندەڵی بیانناسنەوە و بەری خۆری گۆڕانکاریەکانیان بە بێژنگی چەواشەکاری ئەوان ناگیرێت.

راشیگەیاند،  بەو پەڕی ڕاشکاوییەوە دەڵێت،  لە ھەر شوێن و جێگەیەک خەڵک و حزب و حکومەت پێویستی بەھێزی ئەوان بێت بۆ چاکسازی و ڕێگری لە گەندەڵکاران، ئامادەن و سەرقافڵەی کاروانەکە دەبن، دەتوانن وەک ھەمیشە لەم ڕێبازە ڕاستەقینەیەدا تاقیان بکەنەوە، ھەرکارێک بکەن بۆ بەرژەوەندی خەڵکە و ھەرگیز وەک چاوبرسییەکانی پێش گۆڕانکارییەکانی ناو حزبی شەھیدان نەیان ویستووە و نایانەوێت گیرفانی خۆیان پڕ بکەن و خەڵکیش برسی بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ھەڕەشەکانی تورکیا و ئاماژەی بەوەدا کە ھەڵوێستیان لەو بارەیەوە   ئەرێنییە .

کۆبانێ ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی دیمەشق و روسیا دژی ھەڕەشەکانی تورکیان، بەڵام لەلایەکی دیکەوە ڕژێمی سوریا ھەوڵەدات سوود لە ھەڕەشەکان وەربگرێت بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی رۆژئاوای کوردستان.

کۆبانێ ھۆشداریدا لە کاردانەوەی ھەر ھێرشێکی نوێی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی ، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش کرد کار بکەن بۆ ڕێگریکردن لەو ھێرشانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لە ئاگاداریەکدا داوا لە ھاوڵاتیان دەکات ھەر زانیارییەک بە بەڵگەی سەلمێنەر دەربارەی کاری نایاسایی و خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات لەلایەن ھەر ئەفسەر و کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییان لە ھەر بەڕێوەبەرێتی و بەش و ھۆبە و ھەر کایەیەکی نێو کایەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی، دەتوانن لە رێگەی ئەم ژمارە ٠٧٧٠١٣٧٩٠٩٠ وەتسئەپەی زانیارییەکانیان لیژنەی بەدواداچون، بە مەبەستی بە دوداچوون و لێکوڵینەوە و کاری یاسایی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە زانیاری و بەڵگەکان تەنھا پەیوەندییان بە بواری ھاتوچۆ و کاروباری بەڕێوەبەرایەتییانەوە ھەبێت.

بەرێوەبرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ھاوڵاتیانی دڵنیا دەکاتەوە کە ھەموو زانیارییەکان پارێزراو دەبێت لەلای لیژنەی تایبەتمەند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...587588589590591...956