کوردستانکوردستان

وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەمەبەستی زیاتر خۆ ئامادەکردن بۆ دابەشکردنی موچە لە ڕۆژانی پشوو مووچە دابەشکردن ڕادەگیرێت.


راشیگەیاند، لە رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە رێکەوتی ٢١/٨/٢٠٢٢  بە پێی خشتەی ئامادەکراو دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم و بەڕێوەبەری سندوقی پاڵپشتی شێرپەنجە و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک کۆبونەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەکەدا پێشنیاری دروستکردنی نەخۆشخانەیەک بۆ چارەسەری توشبوانی شێرپەنجە لە دھۆک پەسەندکراوە.

لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان نەخۆشخانەی ھیوا لە سلێمانی و نەخۆشخانەی نانەکەلی لە ھەولێر بۆ چارەسەری توشبوانی شێرپەنجە ھەیە. بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی ھیوا، رۆژانە زیاتر لە ھەزار کەس بە مەبەستی پشکنین سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن و زیاتر لە ٢٥٠ کەسیش رۆژانە چارەسەری کیمیایی وەردەگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راگەیاندنەکانی سوریا بڵاویانکردەوە، ھێزی تورکیا لەناوچە سنورییەکانی نزیک جەرابلوس لە ریفی حەلەب زەنگی ئاگادار کردنەوەیان لێداوە و ھەروەھا فڕۆکەیەکی زۆر بە ئاسمانی ناوچەکە دەگەڕێن و ھێزێکی تورکی زۆریش لە زۆربەی ناوچەکانی سنوری تورکیا لە ریفی حەلەب و حەسەکە و رەققە بڵاوکراونەتەوە، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا. 

ھاوکات ھێزەکانی سوریای دیموکرات رایانگەیاندووە، ھیچ گۆڕانکارییەکی سەربازی لە سنوری سوریا و تورکیا رووینەداوە، بەڵام سوپای تورکیا بەنیازە لە چەند سەعاتی داھاتوودا ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران لەسەر خاکی سوریا بگوازێتەوە، ھەروەھا ئاستی ھەڕەشەکان بۆ سەر ناوچەکانیان تاوتوێدەکەن. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی تورکیادا بۆ سەر ناوەندی شاری کۆبانێ و ریفی رۆژئاوای شارەکە بەتایبەت ناوچەکانی "بوبان و ئەشمە و زورمەغار و گردی چاقلی" کە سوپای سوریای تێدایە، منداڵێک گیانی لەدەستداوە و پێنج مەدەنیش برینداربوون.

راشیگەیاند، ١١ سەربازی سوپای سوریاش کوژراون و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، سوپای تورکیا ناوچەیەکی شاری عامودای بۆردومانکردووە و بەو ھۆیەوە پێنج کەس کوژراون و سێی دیکەش بریداربوون.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوولەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت لەھەندێک کاتدا لەناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونی تۆز و خۆل بە تایبەتی لەکاتەکانی ئێوارەد ، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی پێنجشەممە
ھەولێر  : ٤٢
سلێمانی : ٤١
دھۆک  : ٤٠
کەرکوک : ٤٣
زاخۆ     :٤٢
ھەڵەبجە : ٤٣
سۆران  : ٤٠
راپەرین : ٤١
گەرمیان: ٤٥

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشدار حسن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان، تەواوی دۆسیەکانی ئازاد کردنی بە مەرجی سزادراوانی بادینان و چەند سزادراوێکیترش کە بەھەمان مادەی یەک لە یاسای ژمارە ٢١ ی پەرلەمان سزادراون گەیشتە دادگا .


وتیشی، ھەردوو ئەندامی داواکاری گشتی چاکسازی گەورانی ھەولێر و دادوەری دادگای کەتنی دەشتی ھەولێر (کسنزان) لە کۆبونەوەدان و چاوەڕوانی ھەواڵی خۆش بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویانکردووە، لەچەند رۆژی رابردوودا، ھەر یەک لە (مەھمەت جاندەمیر)ی تەمەن (٦٠) ساڵ ھاوسەرۆکی پارتی ھەرێمە دیموکراتیەکان (دەبەپە) لە شاری باتمان  و (ئیبراھیم یڵدرم) تەمەن (٦٨) ساڵ  بە ھۆی نەخۆشی گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەڕای گرفتی تەندروستی، ھەزار و ٥١٧ نەخۆش  بەھۆی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن پزیشکی دادوەرییەوە دراون ئازادناکرێن و تەنیا بە مردن زیندانەکان جێدەھێڵن.  

ھەر بە ھۆی ئازادنەکردنی زیندانیانی سیاسی، لە ماوەی ھەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٤٣ زیندانی بەھۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاواز کامل سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری سەربە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەھۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و دانانی کارمەند لەسەر شەقامەکە بۆ بانگکردنی ھاوڵاتیان کە بووەتەھۆی بێزاریی، چوار شوێنی وێنەگر و فۆتۆکۆپی لەشەقامی جەوازات داخران.

سەرۆکی لیژنەکە وتیشی، پێشتر سەرجەم ئەوشوێنانە ئاگاداراکراونەتەوەو بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە، بەڵام ئەم چوا رشوێنە پابەند نەبوون بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی داخران و خاوەنەکانیان ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دوکان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی دروستبونی کێشەیەک لە دانا غاز و کوژاندنەوەی گشتی کارەبا، بەرھەم ھێنانی کارەبا بۆ نزم ترین ئاست دابەزیوە.

ئاشکراشیکردووە، کۆنترۆڵ ناچاربووە بە بڕینی کارەبای زۆربەی ناوچەکانی سلێمانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر ئەو سکاڵایانە بدات کە لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکەوە لە کۆتایی مانگی ئایاری رابردوو پێشکەشکرابوون بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام دادگا وادەی بڕیاردانی لەسەر ئەو سکاڵایانە بۆ ٣٠ مانگ دواخست.

ئەو پەرلەمانتارانەی سکاڵایان تۆمارکردووە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران پاساویان ئەوەیە ئەنجومەنی نوێنەران شکستیھێناوە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و وادەی دەستوریش بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تێپەڕیووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شێخ حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە یۆنان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تائێستا ھیچ زانیارییەکی نوێ نییە لەبارەی چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی لە دەریای ئیجەدا یەختەکەیان ژێرئاوکەوت.

وتیشی، ئێستا گەڕان بەدوای ئەو کۆچبەرانەدا راگیراوە، چونکە حکومەتی یۆنان دوای ٤٨ بۆ ٧٢ سەعات گەڕانەکانی رادەگرێت.
وتیشی، بەوردی ژمارەی کۆچبەرە بێسەروشوێنەکان نازانرێت و گەڕان بەدوایان پێویستی بە غەواسی تایبەت ھەیە، چونکە نازانرێت قووڵی ئاو لە شوێنی رووداوەکە چەندە.

لەبارەی ئەوەی ئایا ھیچ ھاووڵاتییەکی ھەرێم لەناو بێسەروشوێنەکانەدایە، نوێنەری دەزگای لووتکە رایگەیاند، لەو بارەیەوە زانیاری نییە، بەڵام  ھیچ کەسێک لە ھەرێمی کوردستانەوە پەیوەندینەکردووە، کە بڵێت کەسوکاری ئەو کۆچبەرانەیە، بەڵام لەناو ئەو ٢٩ کۆچبەرەی لە خنکان رزگارکراون، ھیچ کوردێک یان عێراقییەکی تێدا نییە. 

شەوی نۆی ئەم مانگە یەختێکی کۆچبەران، بە زیاتر لە ٨٠ سەرنشینەوە لە نزیک دوورگەی کارپاتوس لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت، ٢٩ کۆچبەر لە خنکان رزگارکران و زیاتر لە ٥٠ کۆچبەری تریش بێسەروشوێنبوون، کە تائێستا چارەنووسیان نادیارە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.توانا نەجەف حەمەخان، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رایگەیاند، سەرەتای بەئەلیکترۆنیکردنی کارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە ساڵی ٢٠١٧ لە رێگەی سیستمێکەوە بە ناوی "ئێم ئێچ ئی" دەستیپێکردووە.


وتیشی، ھەر ھاووڵاتی و مامۆستا و فەرمانبەرێک، ھەر کارێکی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ھەبێت، لە رێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنەی ناو مۆبایلەکەی، دەتوانێت بەدواداچوونی بۆ بکات و پێویست ناکات سەردانی وەزارەت بکات، لە ئێستاشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا ١٠٠% بەئەلیکترۆنی کراوە و ئامادەن ھاوکاری وەزارەتەکانی تربن بەتایبەت وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان کە پەیوەندییەکی زۆریان بە  ئیشوکاری ھاووڵاتیانەوە ھەیە، بۆ ئەوەی بتوانن سوود لەو سیستمە وەربگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبونەوەکەدا رەوشی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان و ئەو مەترسیانەی لەسەر ئەو ناوچانە ھەیە تاوتوێکرا، ھەروەھا باس لە ھەموارکردنەوەی یاسای دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کرا.

دوای کۆبونەوەکەش، جوان یونس سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکان ڕایگەیاند بریاریانداوە  کۆبوونەوەی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە ناوچە کوردستانییەکان و ئەنجامبدرێت.

فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێمیش ڕایگەیاند، لەسەر بابەتی تەعریبکردنی ناوچە کوردستانییەکان داوایان لە پەرلەمان و دەسەڵاتی سیاسی ھەرێمی کوردستان کردوە بەجدی بێنە سەر خەت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە خەڵکی کوردستان، حکومەت ڕەزامەندی داوە لەسەر تەرخانکردنی ٧٣٦ ملیار و ٧٥٩ ملیۆن دینار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژە بەردەوامەکان و پێشنیارکراوەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەردانی وەفدی ھەرێم بۆ بەغداد، ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستانیان دووپات کردووەتەوە بۆ چارەسەکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە لە سەر بنەمای دەستور.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ ڕێککەوتوون لە سەر درێژەدان بە گفتوگۆ لە نێوان وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی ھاوبەش کە لە بەرژەوەندی ھەموو ھاوڵاتیانی عێراقدا بێت.

 ھەر لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا، باس لە  داوا ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ، لە دژی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت و گاز لە ھەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی حکومەتی ھەرێم کرا و  دووپاتیان کردەوە، بەردەوام دەبن لە ھەوڵەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ھاوبەش لە چوارچێوەی دەستووردا.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...586587588589590...956