"عەبد عەلی حسێن تەعمە" بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکوک لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی ھەموو خوێندنگە و ھۆبەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای کەرکوکی کردووە، رایگەیاندوە، بە پستبەستن بە یاسای ئاڵای عێراق ژمارە ٣٣ بۆ ساڵی ١٩٨٦ و ھەموارکردنەوەی بۆ یاسای ژمارە ٦ لە ساڵی ١٩٩١ و دووبارە ھەموارکردنەوەی بۆ یاسای ژمارە ٩ لە ساڵی ٢٠٠٨، ھەڵکردنی ھەر ئاڵایەک، بێجگە لە ئاڵای عێراق لە دامودەزگاکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی پەروەردە بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر کەس سەرپێچی ئەو بڕیارە بکات رێکاری یاسایی لە دژی دەگیرێتەبەر.