نوێنەری دەزگای لوتکە ڕایگەیاند کە سەرچاوەیەکی تایبەت پێی ڕاگەیاندوە لە ئەنجامی  بەدواداچوون و  گەڕانە بەردەوامەکان بۆ ڕووداوی نقومبوونی یەختەکەی دوێنێ لە نوێترین زانیاریەکاندا دەرکەوتوە کە  ١٩ تەرمی دیکە لە کەناری  کاریستۆس دۆزراونەتەوە.

وتیشی، ئێستا  پۆلیسی  کەناراوەکانی یۆنان  سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەکانن بۆ  نەخۆشخانەی کاریستۆس.

لە ھەمان کاتدا پیاوێک بە زیندوویی لە دەریادا دەدۆزرێتەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە لەگەڵ ئەم پیاوە تا ئێستا ١٢ کەس ڕزگارکراون و ژمارەی مردووان بەرزبووەتەوە بۆ ١٩ کەس.

پێشتریش چوار کۆچبەری دیکەی ناو یەختە ژێرئاوکەوتووەکەی دەریای ئیجە رزگارکران کە دووانیان خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانن.