بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەپێی نرخی گازوایل نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو لەنێوان حەوت بۆ نۆ ھەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێکیش لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر جیاوازە، ھاوکات نرخی ئەمپێری شوێنە بازرگانییەکان و ناو بازاڕ زیاتر دەبێت لەبەرئەوەی زیاتر کاریان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە بۆ ئەم مانگە لە سەعات ١٢ نیوەڕۆ بۆ ١ی شەو دەبێت، ھەروەھا لە سەعات ٦:٣٠ بۆ ٨ی بەیانیش کارەبا دەدرێت.