ھۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو ھێزەکانیان لە بوونی رووداوێکی خۆکوشتن لە گەڕەکی ھەڤاڵان ئاگادارکرانەوە، دوای گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەکە و  لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا دەرکەوت کەسێک بەناوی ئەحمەد جەوادی تەمەن ٤٢ ساڵ پیشەی فەرمانبەر بە رەگەز کورد لەناو گەرماوی ماڵەکەیدا خۆی سوتاندووە و گیانی لەدەستداوە، بەڵام دوای ھەشت سەعات لە لێکۆڵینەوەی چڕ ھێزەکانیان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی پیاوەکە لەلایەن ژنە تەمەن ٢٩ ساڵانەکەیەوە بە چەکوش کوژراوە و دواتر براوەتە گەرماو و سوتێنراوە.