رۆژهەڵاتی ناوەڕاسترۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئاژانسی "تەسنیم"، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە وەفدی دانوستانکاری ئێرانەوە بڵاویکردەوە، ئەو دەقەی ئاژانسی "بلومبێرگ" سەبارەت بە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بڵاویکردووەتەوە ناڕاستە و کەمکوڕی زۆری تێدایە.

ئاژانسەکە رایگەیاندووە: دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە کە لەلایەن بلومبێرگەوە بڵاوکراوەتەوە دروست نییە، و بەپێی رێککەوتنی هەردوولا لە ئێستادا دەقی کۆتایی بڵاویناکرێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنانەی کە لە نێوان هەردوولادا هەیە، یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە دوای واژۆکردنی بە رەسمی بڵاودەکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایكرد،  حكومەتی تەلئەبیب دەزانێت رێككەوتنی نێوان ئێران و ئەمریكا بەردەوام نابێت، وەزیری دارایش دەڵێت؛ رێككەوتنەكەی تاران  لە بەرژەوەندی وڵاتەكەیاندا نییە.

رۆژنامەی "مەعاریف"ی ئیسرائیلی رایگەیاند، لێپرسراوانی ئیسرائیل دڵنیان لەوەی  رێككەوتنی نێوان ئێران و ئەمریكا بەردەوام نابێت، سەرەڕای ئەوەی هێشتا ناوەڕۆكەكەی نازانن.

 لای خۆشییەوە بێزالێل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل رایگەیاندووە، رێككەوتنی ئەمریكا و ئێران  لە بەرژەوەنید ئەواندانییە .

راشیگەیاند، حكومەتی تەلئەبیب،  پابەندن نابن بە رێكەوتنەكە بە تایبەتی ئەوبەشەی كەپەیوەندی بە لوبنانەوە هەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، هێشتا رێککەوتنی کۆتایی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە بەدەستنەهاتووە، ئاماژەی بەوەشکردوە  یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئێستا هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام قۆناگی کۆتایی نییە.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی تەسنیم،  سەرۆک کۆماری ئێران ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی رەتنەکردوەتەوە و  ئەگەر رێککەوتنی کۆتایی لە نێوان واشنتۆن و تاراندا ئەنجام نەدرێت.

ناوبراو جەختیکردوەتەوە، ئەوان  گەیشتوونەتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ راگرتنی جەنگ و دەستپێکردنی دانوستانەکان، بەڵام هێشتا نەگەیشتووینەتە رێککەوتنی کۆتایی و بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەن.

هاوکات دۆناڵد ترامپ لە لوتکەی گروپی (G7) هیوای خواست کە خولی داهاتوی دانوستانەکان زۆر بە خێرایی بچێتە پێشەوە، ئەگەرچی ئەگەری درێژخایەنبوونی پرۆسەکەشی رەتنەکردەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەرچەندە دەقی وردی رێککەوتنەکە هێشتا بڵاو نەکراوەتەوە، بڕیارە رۆژی هەینی رێککەوتنی تاران و واشنتۆن لە سویسرا ئیمزا بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا لە هەڵسەنگاندنە نوێیەکانیاندا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە ئێران لەمەودوا دەتوانێت هەر کاتێک بیوێت، گەروی هورمز بە تەواوی دابخات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، ئێران لە دوای جەنگی 40 رۆژەوە ئێران توانایەکی نوێ و بەهێزی بەدەستهێناوە و دەکرێت زیانێکی کوشندە بە ئابووری جیهان بگەیەنێت.

 یەکێک لە سەرچاوە ئاگادارەکان بە کەناڵەکەی راگەیاندووە؛ لە راستیدا کۆنترۆڵی کرداریی گەرووی هورمزمان بۆ ئێران جێهێشتووە؛ ئەمەش چەکێکە کە لە هەر بۆمبێکی ئەتۆمی بەهێزتر و وێرەنکەرترە.

سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەش کردوە، بەدەر لەو رێککەوتننامە چوارچێوەییەی بڕیارە رۆژی هەینی بۆ کردنەوەی گەروەکە ئیمزا بکرێت، ئێران لە درێژەی ئەم ململانێیەدا سەلماندی، کە توانای بڕینی هێڵەکانی هاتوچۆی لە گەروەکەدا هەیە و ئەم سیناریۆیەش دەکرێت لە داهاتوودا دووبارە ببێتەوە.

هاوکات راپۆرتە هەواڵگرییەکان دەریانخستووە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم باڵادەستییەی ئێران، پاراستنی بەشێکی زۆری جبەخانە موشەکی و درۆنەکانیەتی، لەگەڵ سەدان بەلەمی خێرا، کە هێشتا بۆ دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم کەشتییە بازرگانییەکان و چاندنی مین بەکاردێن.

هەروەها لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتوە، تاران پیشەسازییە سەربازییەکانی زۆر خێراتر لەو کاتەی واشنتن پێشبینی دەکرد سەرلەنوێ بنیاتی ناوەتەوە و دەستی بە بەرهەمهێنانی درۆنی نوێ کردووە؛ سەرەڕای هەموو ئەمانەش، ئێران درکی بەوە کردووە، کە دەتوانێت هێرشە ئاراستەکراوەکانی بۆ سەر ژێرخانی وزەی وڵاتانی کەنداو، وەک کارتێکی گوشاری کارامە بەکاربهێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چوارچێوەی هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەكانی ئێران، پێنج كەشتیی ئەو وڵاتە لە گەرووی هورمز دەستیان بە جووڵە كرد.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، لە چوارچێوەی رێككەوتنی واشنتۆن و تاران و سووككردنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا، چالاكی گەڕاوەتەوە بۆ گەرووی هورمز؛ لە یەكەم پێشھاتیشدا، سێ كەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی لە باكووری زەریای هیندی دەستیان بە جووڵە كردووە و دوو كەشتیی تریش كە پێداویستیی سەرەكی و ئالیكی ئاژەڵانیان باركردووە، بەرەو بەندەرەكانی باشووری ئەو وڵاتە بەڕێكەوتوون.

ئاماژەیان بەوەشكرد، پڕۆسەی هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەكانی ئێران بە رەسمی جێبەجێكراوە و كۆتایی بەو سزایانە هاتووە كە ئەمریكا لە 13ی نیسانەوە بەسەر كەرتی دەریایی ئێراندا سەپاندبووی.

هاوكات، فاتح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە جەختیكردەوە، كردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی كەشتییە نەوتییەكاندا دەبێتەهۆی كۆتایهێنان ئەو هەڵاوسانەی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و غازەوە تووشی ئابووریی جیهان بووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تێکشکێنراوە و هیچ توانایەکی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم نەماوە.

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدواندا رایگەیاند، گەمارۆ و رێوشوێنەکانی وڵاتەکەی توانا سەربازییەکانی ئێرانی لاواز کردووە، ئابوری ئەو وڵاتەش لە رەوشێکی خراپدایە، بە جۆرێک تاران سەرچاوەی پێویستی لەبەردەستدا نییە بۆ بونیاتنانەوەی هێزە سەربازییەکانی.

ئاماژەی بەوەشدا، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تێکشکێنراوە و چیتر هیچ توانایەکیان بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم نەماوە.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ئەگەر تاران شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ واشنتۆن بگۆڕێت، ئەوانیش شێوازی خۆیان دەگۆڕن و پەیوەندییەکی باشتریان دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەمریکا و رەوشی لوبنان و ئیسرائیل، دوا.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گرنگترین روداوی قۆناغی رێککەوتنەکە، کۆتاییهێنانی شەڕ بوو و لە کۆتا قۆناغی دانوستانەکانیشدا، زانیاری دۆسیەی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکان بڵاودەکەینەوە.

وتیشی، رۆژی هەینی، بە رەسمی یاداشتی لێکتێگەیشتەکە ئیمزادەکرێت و دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی.

لەبارەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵاش ئاماژەی بەوەدا، کۆتاییهاتنی شەڕ لەنێوان تەلئەبیب و حزبوڵا بابەتێکی گرنگە و بەشێکی دانەبڕاویشە لە کۆتایی پێهێنانی شەڕ لە ئێرانیشدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلدا بۆسەر ئێران 548 موشەك ئاراستەی دورگەی خارگ كراوە، بەڵام نەبووەتە هۆی راگرتنی هەناردەی نەوت.

بەڕێوەبەری دورگەی خارگ رایگەیاند، لە ماوەی شەڕی سەپێنراوی ئەمریكا و ئیسرائیل بەسەر ئێراندا، بە ئامانجی لێدان لە كەشتییە نەوتییەكانی ئێران، 548 موشەك ئاراستەی دورگەی خارگ كراوە، بەڵام نەبووەتە هۆی راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی ئێران.

جەختیشیكردەوە، 90%ی نەوتی ئێران بەبێ‌ هیچ گرفتێك هەناردەكراوە و پەیوەندی دورگەی خارگیش بە ئێرانەوە نەپچڕاوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەك قەرەبوویەك بۆ ئەو زیانانەی لەكاتی جەنگدا بەریكەوتووە، ئەمریكا ئامادەیی دەبڕیوە 300 ملیار دۆلار بە ئێران بدات بۆ نۆژەنكردەوە و بنیاتنانەوەی وڵاتەكەی.

لێپرسراوێكی باڵای پاكستان بە ئاژانسی هەواڵی مهری راگەیاندووە، ئەمریكا رەزامەندی دەربڕیوە 300 ملیار دۆلار وەكو قەرەبوو بداتە ئێران بۆ نۆژەنكردنەوە و بنیاتنانەوەی ئەو شوێنانەی لە جەنگی 40 رۆژەدا زیانیان پێگەشتووە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، جگە لەوە ئەمریكا بڕیاریداوە 24 ملیار دۆلاری سڕكراوی ئێران ئازاد بكات كە 12 ملیار لەو بڕە پارەیەش دەستپێكردنی دانوستانە تەكنیكییەكان ئازاد دەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمریكا و ئیسرائیل لەماوەكانی رابردوودا دەیان پێگەی گرنگ و ستراتیژییان لە ئێران بەئامانج گرت، ئەوەش زیانی گەورەی بەو وڵاتە گەیاند، ئێرانیش وەك مەرجێك پێداگر بوو لەسەر ئەوەی لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا قەرەبوو بكرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند،  راگرتنی شەڕ لە لوبنان بەشێكی سەرەكی رێككەوتنی نێوان ئێران و ئەمریكایە، ئاماژەی بەوەشکرد چاوپۆشی لەو تاوانە ناکەین بەرانبەریان کراوە

ئەمڕۆ دووشەممە، لە کۆنفرانسیکی رۆژنامەوانیدا، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند؛ بەشێک لە رێککەوتنەکەیان کۆتاییهێنانە بە شەڕ لە تەواوی بەرەکان بە لوبنانیشەوە و دەبێت سەروەری لوبنان پارێزراو بێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکان دەکەن و رێوشوێنی گونجاو دەگرنەبەر بۆ دڵنیابوون لەوەی لایەنی ئەمریکی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات لە رێککەوتنەکەدا و جەختیشیکردوەتەوە؛ چاوپۆشی لەو تاوانە ناکەن کە بەرانبەریان کراوە.

لەبارەی چونیان بۆ ژنێف، بە مەبەستی ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە، ئیسماعیل بەقائی دەڵێت؛ پێش ئەوەی سەردانی ژنێف بکەن، سەردانی وڵاتانی ناوچەکە دەکەن و لە وردەکاری رێککەوتنەکەیان لەگەڵەدا تاوتوێدەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشێک لە وردەکاریی نوێ لەسەر رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە گەروی هورمز ئاشکرا دەبێت و سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی فارسی رایگەیاندووە، تەنها 60 رۆژ تێپەڕبونی کەشتییەکان بە گەروی هورمزدا بێبەرانبەرە.

ئاژانسی فارس بڵاویکردوەتەوە، کە لە دواساتەکانی دانوستانەکاندا دەقی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا توشی چەند گۆڕانکارییەک بووە، بە شێوازێکی رون جەخت لەسەر سەپاندنی سەروەریی هاوبەشی ئێران و عومان بەسەر گەروی هورمزدا دەکاتەوە.

بەپێی گۆڕانکارییە نوێیەکان، وەک ئەوەی ئاژانسەکە بڵاویکردوەتەوە، داهاتوی بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییەکانی دەریاوانی لە گەروی هورمزدا لەلایەن ئێران و عومانەوە دیاری دەکرێت.

ئاژانسی فارس دەڵێت؛  بەکارهێنانی دەستەواژەی خزمەتگوزارییە دەریاییەکان بەو مانایەیە، کە ئەمریکا وەرگرتنی باج و تێچوی تێپەڕبوونی کەشتییەکان بەرەسمی بۆ ئێران دەسەلمێنێت

هەروەها جەختکراوەتەوە، بە گوێرەی رێککەوتنەکە، تاران تەنها بۆ ماوەی 60 رۆژ رەزامەندی نیشانداوە کە کەشتییەکان بێ بەرانبەر بە گەروی هورمزدا تێپەڕبن، ئەمەش دەری دەخات، کە واشنتۆن پرەنسیپی پێدانی باج و تێچوەکەی قبوڵ کردووە و تەنها داشکاندنی بۆ ئەو 60 رۆژە بەدەستهێناوە.

ئاژانسی فارس ئەوەشیخستوەتەڕوو، ئێران بەنیازی ئەوەیە دوای کۆتایی هاتنی ئەو وادەیە، لە رێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە سەلامەتی، دەریاوانی، ژینگە و دڵنیایی (بیمە)، داهاتی دارایی لە هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لەو گەروەدا بەدەستبهێنێت و بۆ پەرەپێدانی ئابوری وڵاتەکەی بەکاریبهێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسرائیل رایگەیاند، سەرەڕای فشارەکانی ئێستا و داهاتوش سوپای وڵاتەکەیان لە لوبنان، سوریا و غەززە دەمێننەوە و لەو ناوچانەی بە دەستیانەوەیە ناکشێنەوە.

یسرائیل کاتزی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیدا، پەیڕەوی لە سیاسەتێکی رون دەکەن، کە تێیدا جەخت لە مانەوەی سوپای ئیسرائیل لە ناوچە ئەمنییەکانی لوبنان، سوریا و کەرتی غەززە دەکەنەوە.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردوە، سەرەڕای سەرجەم فشارە نێودەوڵەتییەکانی ئێستا و داهاتوو، ئەوان بە تەواوی کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە خاکی لوبنان رەتدەکەنەوە.

هاوکات، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی تاران کرد و رایگەیاندوە، ئەگەر ئێران بەهۆی روداوەکانی لوبنانەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەوا ئەوانیش بە هەموو هێزی خۆیانەوە وەڵامی دەدەنەوە و هێرش دەکەنە سەر ئێران.

 لە لایەکی دیکەوە، دەستەی پەخشی فەرمی ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە بەهۆی بەردەوامی ناسەقامگیری و رەوشی نادیاری پەیوەست بە لوبنان و ئێرانەوە، بڕیاردراوە رەوشی نائاسایی لە بەرەی ناوخۆیی وڵاتەکەدا تاوەکو 30ی حوزەیران درێژبکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سی ئێن ئێن رایگەیاندوە، دوای راگەیاندنی گەیشتن بە رێککەوتن لەنێوان تاران و واشنتۆندا، سوپای ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ لابردنی گەمارۆکانی گەروی هورمز و بریاریشە رۆژی هەینی گەمارۆکان بەتەواوەتی لاببرێن.

لێپرسراوێکی ئەمریکا بە کەناڵی سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، سوپای ئەمریکا فەرمانێکی رەسمی پێگەیشتووە بۆ هەڵگرتنی ئەو گەمارۆ دەریاییەی، کە ئێستا لەسەر گەروی هورمز هەیە

بڕیارە ئەم هەنگاوە لە رۆژی هەینی داهاتوودا جێبەجێ بکرێت، بەو مەرجەی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا بە شێوەیەکی رەسمی ئیمزا بکرێت.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆک  ئەمریکا رایگەیاند، دوای گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ تاران، فەرمانی هەڵگرتنی دەستبەجێی گەمارۆی دەریایی ئەمریکای بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران دەرکردووە.

ترەمپ پێشتر و لە سەرەتای گرژییەکاندا، نزیکەی شەش هەفتە دوای دەستپێکردنی جەنگ، ئەم گەمارۆ دەریاییە توندەی بەسەر ناوچەکەدا سەپاندبوو.

سەرۆکی ئەمریکا لەوبارەیەوە دڵنیایی داوە، کە لەگەڵ باکردنەوەی گەروەکە دوای ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە لە رۆژی هەینیدا، نەوت جارێکی دیکە لە هەردوولاوە بۆ ناوچەکە و تەواوی جیهان رەوانە دەکرێت و دەست بە جوڵە دەکاتەوە.

کەناڵی سی ئێن ئێن، ئەوەشی خستوەتەڕوو،  ئەو لێپرسراو ئەمریکییە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەم پلانە لە ئێستادا تەنیا وەک تێگەیشتن و خوێندنەوەیەک بۆ رەوشەکە سەیر دەکرێت، کە  هێشتا بە تەواوی جێگیر نییە و ئەگەری هەیە تا رۆژی هەینی گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر پایتەختی لوبنان، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کەناڵەکانی راگەیاند و ماڵپەڕە هەواڵییەکانەوە رایگەیاند، ئەو هێرشە بووەتە هۆی دواکەوتنی ئیمزاکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئێران، بۆیە هێرشی لەو جۆرە قبوڵکراو نییە.

ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە: زۆر نزیکین لە ئیمزاکردنی رێککەوتن لەگەڵ ئێراندا و لە سەرەتاشدا بە شێوەی ئەلکترۆنی دەبێت.

وتیشی: هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان ئیمزاکردنی رێککەوتنەکەی دواخست، چونکە وا بڕیاربوو ئێستا ئیمزاکرابووایە، بەڵام چەند سەعاتێک پرۆسەکەی دواخست.

ئەکسیۆس ئەوەشی ئاشکراکردووە، لەدوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، ترەمپ زۆر لە بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئسیرائیل توڕە بووە
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل پێگە و بارەگاکانی حزبوڵای لە زاحییەی بەیروت بۆردومان کرد و ئێران هۆشداری دەدات.

دوای تەقینەوەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە رۆژئاوا بەبێ ئەوەی زیانی گیانی لێبکەوێتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، بە فەرمانی راستەوخۆی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری، هێرشێکی توندیان کردە سەر چەند ئامانجێکی حزبوڵا لە گەڕەکی زاحییەی باشوری بەیروت.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر چەند ئامانجێکی سەر بە حزبوڵای لوبنانی لە ناوچەی زاحییەی باشوری بەیروت.

ناتانیاهۆ هۆشداری توندی دایە لوبنان و ئاماژەی بەوەکرد، بێدەنگ نابن و بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە هێرشکردنەسەر ئیسرائیلدا ناکەن.

لەلای خۆشیەوە، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئامانجی سەرەکی هێرشەکە بارەگایەکی فەرماندەیی حزبوڵا بووە کە بۆ ئاڕاستەکردن و داڕشتنی نەخشەی هێرشەکان دژی ئیسرائیل بەکارهێنراوە.

سەرچاوە پزیشکی و میدیاییەکانی لوبنانیش لە زانیاری سەرەتاییدا ئاماژە بە کوژرانی کەسێک و برینداربوونی چوار کەسی تر دەکەن لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا.

لەبەرانبەدا، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، لە یەکەم کاردانەوەی وڵاتەکەیدا هۆشداری توندی دایە ئەمریکا و رایگەیاند: "ناکرێت تووشی هەڵەی ستراتیژی بن لە هەژمارکردنی هاوکێشەکاندا. ئەگەر دەتانەوێت بگەنە رێککەوتن یان لێکگەیشتن، رێگەی راستەقینە راگرتنی ئیسرائیلە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، بڵاویکردەوە کە وەفدێکی قەتەری لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نێوەندگیریکردن لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران لە تاران کۆبوونەتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە سەردانی وەفدەکە بە مەبەستی تاوتێکردنی دوایین پێشهاتەکانی رێڕەوی دیپلۆماسییە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نێوەندگیریکردندا.

هاوکات، ئاژانسی "ڕۆیتەرز" لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە گواستییەوە، کە وتووێژکارانی قەتەری بەیانی ئەمڕۆ بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەڕێکەوتوون، ئەمەش وەک بەشێک لەو هەوڵانەی کە ئامانجیان داڕشتنی کۆتا دەستکاری و هێنانەدی رێککەوتنی کۆتاییە بۆ ڕاگرتن و کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...3233343536...174