لێپرسراوێكی ئەمریكا رایگەیاند، ترەمپ تاوتوێی بۆردومان كردن و ناشتنی یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی ئێران دەكات بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەك وڵاتەكە دەستی پێی نەگات. 

لێپرسراوێكی ئەمریكا رایگەیاندووە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی هێرشی نوێ دەكات بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران.

دەشڵێت، ئامانج لە هێرشە نوێیەكان شاردنەوەی زیاتری یۆرانیۆمی پیتێنراوەكەیە لە قوڵایی زەویدا بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت بەكاریبهێنێتەوە یاخود دەستی پێیبگات. 

راشیگەیاند، پێدەچێت هێرشەكەی ئەمجارە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان توندتر و فراوانتر بێت لە جاری پێشوو. 

ئەوەش لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو ئاژانسەكان بڵاویانكردەوە، ترەمپ دەیەوێت كێوی تەور لە ئێران بۆردومان بكات یان دەستی بەسەردا بگرێت كە یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی تێدا حەشارداوە.