ئێران دوو بنکەی ئەمریکی لە کوەێت کردە ئامانج
سەوسەن سەید
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٦
سوپای ئێران رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی دوو بنکەی ئەمریکی لە کوەێت کردووەتە ئامانج، وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکاتە سەر خاکەکەی.
سوپای ئێران لە بەیاننامەیەکدا کە تەلەفزیۆنی رەسمی وڵاتەکە بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە: هێرشی بەربڵاویان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ ئەنجامداوە و تێیدا کۆگایەکی تەقەمەنی سەر بە سوپای ئەمریکایان لە بنکەی (ئەدێیرع)، لەگەڵ سیستمی راداری پاتریۆت و راداری چاودێری ئاسمانی لە بنکەی ئاسمانی (عەلی سەلیم) لە کوەێت کردووەتە ئامانج



