لە توركیا نزیكەی 120 كەس بە تۆمەتی هاوكاریكردنی گروپی تیرۆریستی داعش دەستگیركران كە لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پارەیان كۆكردووەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكدا كە لەلایەن دژە تیرۆر و فەرماندەیی گشتیی جەندەرمە و سەرۆكایەتییەكانی داواكاری گشتی لە 30 پارێزگا بەڕێوەچووە، 119 كەس بە تۆمەتی هاوكاریكردنی داعش دەستگیركران، كەلە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پروپاگەندەیان بۆ ئەو گروپە تیرۆریستییە كردووە و لە رێگەی دامەزراوە خێرخوازییەكانیشەوە هاوكاری داراییان بۆ داعش كۆكردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئەنجامی پشكنینەكاندا، دەستبەسەر ژمارەیەكی زۆر بەڵگەنامەی رێكخراوەیی و پێداویستی دیجیتاڵیدا گیراوە.