بەهۆی هێرشكردنە سەر هێزێكی ئەمنی لە دەوروبەری حەلەبی سوریا، شەرو پێكدادانی توند روویدا و هێزە ئەمنییەكان بەشێوەیەكی بەرفراوان بڵاوەیان پێكراوە. 

میدیاكانی سوریا بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ لە شاری عەزاز لە ریفی حەلەب، هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی شارەكە بڵاوەیان پێكراوە، دوای ئەوەی هێرشكراوەتە سەر هێزێكی ئەمنی و پێكدادانێكی توندی لێكەوتوەتەوە.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكان، ڕووداوەكە كاتێك ڕوویداوە كە كاروانێكی  سەر بە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ هەوڵیداوە كۆتایی بە پێكدادانێكی چەكداری بهێنێت، بەڵام راستەوخۆ ئەو هێزە هێرشیان كراوەتەسەر، ئەوەش بوەتە هۆی پەرەسەندی گرژییەكان  ، بۆ رێگریكردن لە ئالۆزتربونی رەوشەكەش ، لە ئێستادا لە زۆرینەی ناوچە و گەرەكەكانی شارەكەدا هێزە ئەمنییەكان بڵاوەیان پێكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر هەڵمەتێكی ئەمنی فراوان لە شاری عەزاز راگەیەندرابوو بۆ دەستگیركردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر ، بە ئامانجی كەمكردنەوەی بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و بەهێزكردنی ئاسایش لە ناوچەكەدا.