سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیەنێت، لە رێگەی هێرشێکی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، بنکەی سەربازیی ئەمریکایان لە ناوچەی "ئەزرەق" لە وڵاتی ئوردن کردووەتە ئامانج و پێنج فڕۆکەی جەنگیی ئەو وڵاتەیان بە تەواوی تێکشکاندووە.

لە راگەیەنراوێکی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداراندا، هاتووە، هێزەکانیان لە رێگەی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، هێرشێکی چڕیان کردووەتە سەر بارەگای سەربازانی ئەمریکا لە بنکەی ئەمریکی لە ئەزرەق لە ئوردن."

سوپای پاسداران ئاشکراشیکرد،لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، بە لایەنی کەمەوە دوو فڕۆکەی جەنگیی شەڕکەر و سێ فڕۆکەی دیکەی ئەمریکی بە تەواوی تێکشکێنراون، هاوکات زیانێکی زۆر گەورەش بە ژمارەیەک فڕۆکەی دیکەی نێو بنکەکە گەیشتووە.