حەیدەرولاناجی بەڕێوەبەری ھاتوچۆی خانەقین بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی چەند سالێکە رێگەی دەریاچەی حەمرین بەھۆی لافاوەوە خراپبووە، بۆیە بەمەبەستی چاککردنەوەی بۆ ماوەی ٥٠ رۆژ دادەخرێت، وتیشی رێگەکە، رێگەیەکی ستراتیژییە لە نیوان شارەکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی خوارو و ناوەڕاستی عێراق پێکەوە دەبەستێتەوە.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ژووری بازرگانی ھەمەدان ئەنجامیدا ڕایگەیاند، دەیانەوێت بە پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ وڵاتی ئێران، سلێمانی ببێتە سەنتەرێکی بازرگانی گەورە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بە ھاوردە کردنی ئەو بەرھەم و کاڵا و شمەکانەی لە وڵاتی ئێران ھەیە و بە ھەناردە کردنی بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
"ئاوات محەمەد" ئەندامی لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، فەرمانی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ھەڵەبجە ھەیە، بەڵام تا ئێستا ئەو فەرمانە کارا نەکراوە و بەڕێوەبەرایەتیەکە نەکراوەتەوە.
لەو دیدارەدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خۆشحاڵی دەربڕی کە باری تەندروستی ناوبراو باشتر بووە و بە سەلامەتی گەڕاوەتەوە. ھەر لە دیدارەکەدا بارودۆخی ئێستای کوردستان تاوتوێکرا.
عەقید مارکۆس فەرماندەی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی میحوەری دووی ھێزی پێشمەرگە لە کفری ڕایگەیاند، لە شەڕی تیرۆریستاندا ھەماھەنگییان لەگەڵ پێشمەرگەدا ھەبووە و بەردەوامیشی پێدەدەن، لە داھاتووشدا لەو سنورە و لە ڕێگەی تیمێکی تەندروستییەوە خزمەتی زیاتر بە پێشمەرگە دەگەیەنن.
مەردان چاوشین فەرماندەی میحوەری دووی ھێزی پێشمەرگەش ڕایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا لە سنوری میحوەرەکەیان بنکەیەکی تەندروستی تایبەت لەلایەن ئەڵمانەکانەوە بۆ پێشمەرگە دەکرێتەوە و لە حاڵەتە کتوپڕەکاندا پێویستییەکانیان پڕ دەکاتەوە.
لە پانێڵەکەدا ژمارەیەک لە پسپۆڕان و شارەزایانی زمانی کوردی لە باشور و باکوری کوردستان باسیان لە مەترسییەکانی سەر زمانی کوردی کرد، کە لە ئێستادا بەھۆی کەمتەرخەمی لایەنە پەیوەندیدارەکان و پلانی ستراتیژی دەوڵەتانی ناوچەکە بۆ شێواندن و لەناوبردنی وشە و دەستەواژە رەسەنەکانی کورد کاری لەسەر دەکەن، و ھاوڵاتیانی کوردیش ڕۆژانە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەشێکی زۆر لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە بە سەدان وشە و دەستەواژەی نامۆ و بیانی بەرچاو و گۆێیان دەکەوێت و کاریگەرییان لەسەر جێدەھێڵێت.
ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە ڕووفاتی ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتیانی ئێزدی گوندی حەردانی تێدایە، کە ساڵی ٢٠١٤ دوای داگیرکردنی قەزای شەنگال و گوندەکانی دەوروبەری لە لایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە، کۆمەڵکوژ کراون.
لە ٢٠١٤ بەھۆی پەلاماری داعش لە قەزای شەنگال، ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتی ئێزدی بێسەروشوێن بوون و تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە، زیاتر لە ٨٠ گۆڕی بە کۆمەڵیش دۆزراونەتەوە و ڕووفاتەکانیان دەرھێنران و دوای دڵنیابوونەوە لە ناسنامەیان لە گوندەکانی خۆیان لە قەزای شەنگاڵ بە خاکسپێردران.
بە پێی نوسراوێک کە نیان حەمەئەمین ئەحمەد، بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون و دڵنیایی جۆری، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئاڕاستەی سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانیی کردووە، ئەمڕۆ ٢٢ی شووبات، ھیچ نەشتەرگەرییەک لە دەوامی بەیانیانی نەخۆشخانەکان، بە تایبەت نەشتەرگەریی منداڵبوون، ئەنجام نادرێت، بەڵام بڕیارەکە پزیشکانی خانەنشینبووی پسپۆڕییەکانی نەشتەرگەری و بێھۆشکاری ناگرێتەوە.
لە نوسراوەکەدا ھاتووە، ھەر نەخۆشخانەیەک سەرپێچی بڕیارەکە بکات، بۆ ماوەی ٧٢ سەعات، ھۆڵی نەشتەرگەرییەکەی دادەخرێت.
ھاوکات، سامان لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، شەش تیمی تایبەتی پزیشکی لە سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەکانن بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی بڕیارەکە و پێشبینیش دەکەن، ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر منداڵ لە سلێمانی لەدایکببن.
سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی شەھیدانی سلێمانی لەسەر خەتن بۆ کارکردن بۆ گەڕانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوەکانی سنوورەکە، کە لە قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی ئەنفال لە دۆڵی جافایەتی ٤٨٢ ھاووڵاتی ئەنفالکران، بەڵام ھێشتا ڕووفاتی بەشێکیان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و نەھێنراوەتەوە، وتیشی، ئەرکی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستانە، ئەو ڕووفاتانە بگەڕێنێتەوە.
وەفدێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بە سەرۆکایەتیی تاڵب کەعبی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم کۆبوونەوە.
لە کۆفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژانی ١٤ تاکو ٢١ی مانگی داھاتوو، پیشانگەیەکی کشتوکاڵی لە بەغداد، بە ھاوبەشی لە نێوان ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم و عێراق ڕێکدەخرێت، کە ئامانج لێی ناساندنی بەروبوومە کشتوکاڵی و ڕووەکی و پەلەوەرییەکان و کردنەوەی بازاڕێکە بۆ بەرھەمەکانی ھەردوولا.
ھاووڵاتیانیش داواکارن ئەو پڕۆژانەی بڕیاروایە ئەمساڵ لە سنووری برادۆست جێبەجێبکرێت، تەنھا لەسەر کاغەز نەبێت.
لە سیمپۆزیۆمەکەدا بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی مێژووی پێکەوە ژیانی کلتور و شێوە زارەکانی ھەڵەبجە خرایە ڕوو، بەئامانجی زیاتر ئاشناکردنی مێژووی ھەڵەبجە بە خوێندکاری زانکۆ.
وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان ئاشکرایکرد، باندەکە لە سێ کەس پێکھاتوون دوانیان بە ڕەگەز عەرەبن و دانەیەکیشیان کوردە و لە باشورو ناوەڕاستی عێراقەوە بە شێوەی قاچاغ چەک و تەقەمەنی زۆریان ھاوردەی سنورەکە کردووە.