ھێزێکی ھاوبەشی لیوای ١٦ و ٥٦ی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی توانیان گەمارۆی گروپێک لە پاشماوەی تیرۆریستانی داعش بدەن کە ھێرشیان کربووە سەر گوندێک لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوک.

گروپە تیرۆریستیەکەی داعش ھێرشیان کردبووە سەر گوندی سامی ئەلعاسی سەر بە ناحیەی ئەلڕەشاد و بەھۆیەوە ھاوڵاتیانی مەدەنی گوندەکە بریندار بوون، پاشان ھێزێکی ھاوبەشی لیوای ١٦ و ٥٦ی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی توانیان گەمارۆی گروپەکە بدەن.