ھاتوچۆی سلێمانی بەھۆی بەردەوامی خۆڵبارینەوە ھۆشداری دەدات
کوردسات نیوز
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢
لە راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانیدا ھاتووە، بەھۆی بەردەوامی شەپۆلی خۆڵبارین لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان و کەمبوونەوەی ڕادەی بینین، بە پێویستی دەزانین ھۆشداری بدەین بە شۆفێران کە بەشێوەیەکی تەواو بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن.
ھاتوچۆی سلێمانی چەند رێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە داوادەکات شۆفێرران پێوەی پابەندبن، لەوانە کەمکردنەوەی خێرایی و پاراستنی ماوەی سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێلەکان و داگیرساندنی گڵۆپی تەم و بەکارھێنانی ماسک.
لەبارەی ناوچە شاخاوییەکان و ڕێگەکانی دەرەوەی شار ئاماژەی بەوەکردووە، تا دەکرێت ئەو ڕێگەیانە بەکار نەھێنرێت و گەشتەکان دوا بخرێن تا ئەو کاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی پێدێت.



