عەقید شەماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێنج چەکداری تیرۆریستانی داعش پەلاماری ماڵی ھاوڵاتییەکی گوندی ئیسلاحیان لە سنوری ناحیەی جەلەولا داوە و بەھۆیەوە ژنێک کوژراوە و سێ پیاو بریندار بوون. 

ھەر ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتێکدا دانیشتوانی گوندی سامی عاسی لە باشوری کەرکوک سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرێک بوون کە لەنێو دەغڵ و دانی گوندەکەیان کەوتبووە، چەکدارانی داعش پەلاماری جوتیارانی گوندەکەیانداوە بەھۆیەوە شەش جوتیاری گوندەکە کوژران.