وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چاودێری ڕەوشی کەشوھەوا دەکەن و ھەرکاتێک ئاستی خۆڵبارین لە ھەر شوێنێک بگاتە رادەی مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ، بێ دوو دڵی پشووی رەسمی  لە ھەردوو کەرتی گشتی و تایبەت لەپێناوی بەرژەوەندی و تەندروستی ھاوڵاتیان رادەگەیەندرێت.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ھەرێمی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە و بەھۆی چڕی خۆڵبارینیشەوە لە پارێزگاکانی حکومەتی عێراق و ئیدارەی گەرمیان کرا بە پشووی رەسمی.